ستاندەر
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه ، وه‌فدێكی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی سه‌ردانی به‌غدا دەكات، ئەوەش دوای ئەو كێشانەی بەهۆی دابەزینی نەوت روبەروی هەرێم بۆتەوە كە دیارترینیان دواكەوتنی مووچەی فەرمانبەرانە.
به‌پێی زانیارییه‌كان كە مالپەری فەرمی یەكێتی بڵاویكردۆتەوە مه‌به‌ست له‌سه‌ردانه‌كه‌ی وه‌فدی هه‌رێمی كوردستان بۆ به‌غداو كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ كاربه‌ده‌ستانی حكومه‌تی عیراق بۆ پرسی دابه‌زینی نرخی نه‌وت و بودجه‌و شایسته داراییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و بابەتی كۆرۆنا ده‌بێت.
هه‌روه‌ها بابه‌تی ڤایرۆسی كۆرۆنا و ناردنی هاوكاییه‌كان بۆ هه‌رێمی كوردستان ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌ردوو وه‌فد ده‌بێت.
وه‌فده‌كه به‌سه‌رۆكایه‌تی ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و به ئه‌ندامێتی دارا ره‌شید، وه‌زیری پلاندانان و خالد شوانی، وه‌زیری هه‌رێم و ئومێد سه‌باح، سه‌رۆكی دیوانی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران و ئامانج ره‌حیم، سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌بێت .