ناوەرۆكی هۆكاری شكستهێنانی كۆبونەوەكەی پارتی و یەكێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 210 جار بینراوە

ستاندەر

ئەگەرچی بریاروابوو ئەمرۆچوارشەممە كۆبونەوەی باڵای پارتی و یەكێتی لەهەولێر لە مەكتەبی سیاسی یەكێتی بەرێوەبچێت بەڵام بەبێ راگەیاندنی هۆكارەكەی هەڵوەشێندرایەوە.

ئەو كۆبونەوەیە دوای ئەوە هات لە دواین كۆبونەوەی مەكتەبی سیاسی پارتی، نێچیرڤان بارزانی راسپێردرا بۆ چارەسەركردنی ئەو كێشانەی لەنێوانی یەكێتی و پارتی دورست بەوە لەو كۆتاییانە، لە كۆنگرەی رۆژنامەوانیەكەی دوو رۆژ پێش ئێستاش نیچیرڤان بارزانی رایگەیاند كێشەكان بەو شێوەیە نین و لەكۆبونەوەی باڵای پارتی و یەكێتی چارەسەر دەكرێن، بۆ ئەو مەبەستە نێچیرڤان بارزانی لەگەل لاهور شێخ جەنگی هاوسەرۆكی یەكێتی لەسەر ئەنجامدانی كۆبونەوە هاوبەشەكە رێكەوتن.

بەڵام وەك سەرچاوەیەكی ئاگەدار رایگەیاند مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی لەرێگای پەیامێك كە ئاراستەی شۆرش ئیسماعیلی وەزیری پێشمەرگەی كردووە رایگەیاندووە ئەگەر یەكێتی بەو دۆخەی ئیستا رازی دەبێت باشە ئەگەرنا هەركەسە و ماڵی خۆمان، ئەو پەیامە گەیەندراوەتە سەركردەكانی یەكێتی بۆیە كۆبونەوەكە هەڵوەشێندراوەتەوە.

ئێستا نێچیرڤان بارزانی دووبارە هاتۆتە سەر خەت بۆ رێكخستنەوەی كۆبونەوەكە، بەڵام تاكو ئێستا سەركەوتوونەبوە.

ئەوە لەكاتێكدایە وەزیری پێشمەرگە و ئەمینداری وەزارەتی پێشمەرگە كە هەردوو پۆست لای یەكێتین لە ژێر فشاری حیزبەكەیاندان بۆ وەرگرتنی هەڵوێست لەبارەی بردنی هێز بۆ زینی وەرتێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.