نهێنی رێكەوتنی بەغدا و هەولێر بۆ پێدانی مووچەی ئەو مانگەی فەرمانبەران

لەلایەن ستاندار Posted on 184 جار بینراوە

ستاندەر

دوای گفتوگۆی وەفدی حكومەتی هەرێم لە بەغدا لەگەل بەرپرسانی حكومەتی عێراقی، سەرەرای ئەوەی پێشتر ئەمینداری ئەنجومەنی وەزیران بە نوسراوێك داوای لە وەزارەتی دارایی كردبوو بری ئەو پارەیەی بۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دەنێردرێت كە 453 ملیار دینارە رابگیرێت، بەڵام دوای گفتوگۆ بەغدا رەزامەندی داوە ئەو مانگەش ئەو برە پارەیە بنێرێت.

بەگوێرەی زانیاریەكان گەیشتنە رێكەوتن بۆ پێدانی بەشە پارەی ئەو جارە لەلایەن بەغداوە زۆر زەحمەت بوە، بۆیە چاوەرێ ناكرێت بەبێ رێكەوتنی نوێ مانگی داهاتوو حكومەتی عێراق ئەو پارەیە بۆ هەرێم بنێرێت.

ئەمرۆ چوارشەممە ئەنجومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێم لەبارەی گفتوگۆكان لەگەل حكومەتی عێراق و پرسی پێدانی ئەو برە پارەیە و رێكەوتنی نوێ گفتوگۆ دەكەن.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.