پلانی سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق بۆ كەمكردنەوەی مووچەی بەرپرسانی باڵا ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 195 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی ئاژانسەكانی هەواڵی عێراقی، مستەفا كازمی كاندیدی راسپێردراوی سەرۆك وەزیران پرۆژە یاسای بودجەی 2020ی ئامادەكردووە بەجۆرێك بە رێژەیەكی بەرچاو خەرجیەكانی كەم كردۆتەوە.

عەبدولحوسێن هەنین راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق رایگەیاندووە  یەكێك  لە پێشنيارەكان بریتیە لە دانانى ڕێژەيەكى جێگير بۆ موچە بە سەرجەم چينەكانەوە، لە سەرۆكايەتى (كۆمار، وەزيران و پەرلەمان)ەوە دەستپێبكات و بەرزترين موچە لە نێوان 5 بۆ 6 مليۆن دينار بێت.

دەشلێت لە پرۆژەياسا پێشنياركراوەكەدا بە 30 دۆلار ديارى كراوە و زۆر لەو نرخە كەمترە كە لە پرۆژە ياساكانى پێشوتردا ديارى كرابون.

ئاماژەی بۆ ئەوەش كردوە حكومەت پلانی ئەوەی داناوە هەموو ئەوانەی زیاتر لە مووچەیەك وەردەگرن، مووچەكانیان ببڕدرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.