یەکێتی دوای کۆنگرە وەکو جاران نیە و ستۆپ پارتی

لەلایەن ستاندار Posted on 243 جار بینراوە

‎ئاری خالید

‎لەدوای کۆنگرەی ٤ یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و دەرکەوتنی جیلێکی نوێ لە سەرکردایەتی یەکێتی گۆرانکاری لە سیاسیەت و مامەڵەکردنی حیزبدا ھاتووە، ئەگەر جاران بریارەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان بە شکانەوەو زەرەری یەکێتیش بوو بە ئاسانی لە مەکتەبی سیاسی حیزبەوە تێپەڕبووبێت لە ئێسادا بۆ پارتی زۆر ئەستەمە قەرارەکانی بەسەر یەکێتیدا سەربگرێت، زۆرجار یەکێتی لەپێناو پاراستنی ھێمن و ئاسایشی ھەرێم و رەچاوکردنی دۆخی ھەرێم بە لاسەنگی و بێ گەڕانەوە بۆ نفوز و لایەنگیرانی بەڵێی بۆ پارتی دەکرد، بەڵام ئێسا جیاوازە ھەر بۆیە پارتیش درکی بەو راستیە کردووە کە یەکێتی چیتر بەڵێ بەبێ گەرانەوە بۆ دیدی شەقام ناکات و دەبێت پارتی لە سیفەتی ئاغا و ھەر خۆم ئاغا خۆی پاکبکاتەوە.
‎لە پێش کۆنگرە یەکێتی تا ئاستی زۆر مەترسیدار و گەورەبوونی قەبارەی پارتی لە پێناو پاراستنی تەبایی و خۆپاراستن لە شەڕ و ئاڵۆزی تنازولی بۆ پارتی کردووە، زۆر جاریش بەشێک لە ئەندامانی مەکتەبی سیاسی لە پێناو پاراستنی بەرژەوەندیەکانیان و خۆ دەوڵەمەندکردن و کوڕ و نەوە دەوڵەمەندکردن تنازول و پاشەکشەی گەورەیان کردووە کە زیانەکەی بۆ کادیرانی دڵسۆزی یەکێتی و تەواوی خەڵکی کوردستان بووە تا ئەو حالەتەی یەکێتی لە حیزبی یەکەم و قەبارە گەورەوە لە حکومەتدا بوویە پاشکۆ، پارتی تەبایی یەکێتی قۆستەوە جومگە گرنگەکانی حکومڕانی لە سەرۆکایەتی حکومەت، سەرۆکایەتی ھەرێم، سەرۆکایەتی ئاسایش و لە بواری ئابوریشدا دەستی بەسەر وزەو نەوتدا گرت و ھەموو ئەوانەی قۆرخکرد، ئەگەر کۆنگرە نەبووایە یەکێتی لە قاڵب دەدرا و پێگە و ھێزی جەماوەریشی لەدەستدەدا بەڵام کۆنگرە وەچەرخان و سەرەتایەکی گرنگە کە یەکێتی دەکاتەوە کە بە چاوسورکردنەوە بڕیارە تاکڕەو و بەرژەوەندییەخوازیەکانی پارتی ڕەت دەکردووە، سەرنج بدەن بەر لە کۆنگرە یەکێتی ڕازیکرا بە ئەنجامدانی ریفراندۆمێک لە دەیزانی شکست و نەھامەتی بۆ کورد دەھێنێت، گەورەترینی کیڵگەکانی نەوتی کەرکوک وەک بای حسن بۆ پارتی حێھێشت بەجۆرێک نەزانرا داھاتی ئەو کیڵگە نەوتە چی لێ بەسەرھات بەڵام لەدوای کۆنگرە لە یەکەم ڕوداودا یەکێتی کارتی سوری ستۆپی بۆ پارتی ڕاگرت و وتی (بوەستە) یەکێتی دوای کۆنگرە جەریئانە لەسەر زینوی وەرتێ بە پارتی وت ( دەبێت بکشێیەوە) چیتر پێ لە بەڕی خۆت زیاتر ڕامەکێشە، ئێسا پارتی دەزانێ بریار و قەرارەکانی ئاغایانەی پێش کۆنگرە کۆتایی ھات و دەبێت بە ناچاری بگەرێتەوە خاڵە سەرەتاییەکانی ساڵی ٢٠٠٣، پارتی دەبێت پێشوازی لەو سەرکردایەتیە بوێرە و گەنجانە بکات و ئیدی نەڵێت ( ھی خۆم بۆ خۆم و ھی تۆش دەخۆم)…

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.