عێراق: ناوەرۆكی پێشنیاری كەمكردنەوەی بەشێك لەمووچەی فەرمانبەران بڵاودەبێتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 256 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی پێشنیارێك كە بۆ پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2020 لە عێراق ئامادەكراوە بەشێك لە دەرمالەی فەرمانبەران دەبردرێت.

عەبدولحوسێن هەنین راوێژكاری سەرۆك وەزیرانی عێراق لەمبارەیەوە رایگەیاندووە پێشنیار كراوە جگە لەوەی موچەی ئەوانەی لەموچەیەك زیاتر وەردەگرن ببردێت، هاوكات ئەو دەرمالانەش ببردرێت كە بەگوێرەی یاسا رێكنەخراون.

جێی باسە لە چوارچێوەی پێشنیارەكە بۆ مووچە بەشێوەیەك دانراوە كە بەرزترین مووچەی پلە تایبەتەكان لە 5 بۆ 6 ملیۆن دینار تێپەر نەكات، ئەوەش وەك هەولی حكومەتی عێراق بۆ زاڵبون بەسەر قەیرانی دارایی دوای دابەزینی نرخی نەوت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.