ستاندەر
بەپێی بەڵگەنامەیەک کە دەست ستاندەر کەوتووە ئەمڕۆ پێنج شەممە گروپی حەوتی هێزە شیعیەکان لەگەڵ مستەفا کازمی کاندیدی ڕاسپێردراو بۆ تەشکیلکردنی حکومەت کۆبوونەتەوەو گفتوگۆی وەزیرەکانی کابینەکەی کراوە.
هەر بەپێی بەڵگەنامەکە کە تیایدا ناوی سەرجەم کاندیدانی وزاری کابینەکەی کازمی تێدایە، کابینەکە لە ۲۲ وەزیر پێکدێت و سێ لە وەزیرەکانیش بەر کورد دەکەوێت کە هەریەک لە فواد حسێن بۆ وەزیری دارایی و خالید شوانی بۆ وەزیری داد و ڕێزان محمد بۆ وەزیری نیشتەجێکردن دیاریکراون.
بەڵگەنامەکە