دوای دواخستنی كۆبونەوەكە لەلایەن پارتی، یەكێتی هەڵوێستی نوێی چی دەبێـت

لەلایەن ستاندار Posted on 197 جار بینراوە

ستاندەر

زوبێر عوسمان، ئەندامى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەكێتی رایدەگەیەنێت سەركردایەتی حیزبەكەیان ئەمرۆ كۆدەبێتەوە بەمەبەستی هەڵبژاردنی بۆردەكانی مەكتەبە سەربەخۆكان.

ناوبراو لەلێدوانێكی بۆ ناس وتیشى، “هەرچەندە تاوتوێکردنى پرسی کۆبوونەوە دواخراوەکە لەگەڵ پارتى لە بەرنامەى کاردا نییە، بەڵام بەدڵنیاییەوە تاوتوێدەکرێت، چونکە ناکرێت سەرکردایەتى کۆبێتەوە و پرسێکى لەو شێوەیە تاوتوێنەکرێت”.

جێی باسە دواخستنی كۆبونەوەكەی هەردوو مەكتەب سیاسی یەكێتی و پارتی لەسەر داوای پارتی بوە وەك زوبێر عوسمان ئاماژەی پێكرد و وتیشی هیچ وادەیەكی نوێ بۆ كۆبونەوە دیارینەكراو بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.