نارەزایەتی ناوخۆیی گۆڕان دژی لاوازی حكومەت ڕوو لە هەڵكشانە

لەلایەن ستاندار Posted on 215 جار بینراوە

ستاندەر

بەهۆی دواكەوتنی پێدانی مووچە و ناڕوونی لە ئەنجامدانی چاكسازی نارەزایەتیە ناوخۆییەكانی گۆڕان ڕوو لە هەڵكشانە و داوادەكەن بزوتنەوەكە چیتر بەو شێوەیە بەبێ هەڵوێستی لە حكومەت نەمێنێتەوە.

بەگوێرەی زانیاریەكان نارازیەكان پێیان وایە كاركردنی حكومەت بەو شێوەیە بزوتنەوەكەیانیان روو بەروی نارەزایەتی زۆر كردۆتەوە لەناو خەلك، پێویستە قسەی یەكلاكەرەوە بكەن بۆ ئەنجامدانی چاكسازی یان كشانەوە.

جێی باسە عەلی حەمەساڵح سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە وتارێكدا پێشتر رایگەیاند”زۆر بەڕونی لە نێو گۆڕانیشدا وتومانە: ئێمە بۆ چاکسازی چوینەتە ئەم حکومەتە، ژمارەک بڕیار بۆ چاکسازی لە باج و نەوت و خاڵە سنوریەکان و کۆمپانیای نەوتی و خانەنشینی نایاسایی و لیستی شەھیدان و ……. ھتد دەرچوە، ئەگەر دەزاندرێت جێبەجێناکرێت، نە خەڵک قازانج دەکات و نە گۆڕانیش پێویستی بە مانەوەیە لەم حکومەتە، ئێمە بۆ چاکسازی ھاتوین، ئەگەر نەکرا، ئیشمان چیە لەم حکومەتەدا؟”

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.