بۆ ئەمجارە عادل عەبدولمەهدی  دەسەڵاتی خۆی بۆ پێدانی بەشەمووچەی هەرێم بەكارناهێنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 244 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی هەرێمی كوردستان رایدەگەیەنێت بە هۆی بەپەلە پشتیوانی كردنی مستەفا كازمی و لیكنەدانەوەی لێكەوتەكانی كێشەی ناردنی بەشە مووچەی هەرێم دروست بوە.

مەم بورهان قانیع پەرلەمانتاری كوردستان رایدەگەیەنێت ئاماژەی  ئەو هەڵوێستەی سەرۆكی هەرێم بۆ پشتیوانی كازمی پەلە پەلی تێدابو، چونكە كورد دۆستێكی دێرینی لەدەستدا، كە ئەویش عادل عەبدولمەهدی، سەرۆك وەزیری كاربەرێكەری ئێستای عیراقە و  ئەگەر كورد پشتیوانیی بۆ كازمیی نیشاننەدایە و هەماهەنگیی لەگەڵ سوننەدا هەبوایە، ئەگەری ئەوە بەهێزدەبو كە عەبدولمەهدی لە پۆستەكەی دا بمێنێتەوە، تا ئەوكاتەی هەڵبژاردنێكی پێشوەختە دەكرێت.

دەشڵێـت چەند رۆژێكیشە لە لایەن ئەمیندارێتیی گشتیی عیراقەوە، پشكی موچەی ئەم مانگەی هەرێم راگیراوە و عەبدولمەهدییش ئامادە نییە دەسەڵاتەكانی خۆی بەكاربهێنێت و چیتر وەكو دۆستێك ئەم پرسە چارەسەربكات.

جێی باسە پێشتر بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لە راپۆرتێكدا مەترسی ئەو پەلەكردنەی سەرۆكی هەرێم لە پشتیوانی لە كازمی پیشاندا بەبێ حیسابكردن بۆ لێكەوتەكانی و وەرگرتنی گەرەنتی بەشە مووچەی فەرمانبەران.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.