نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەسەر دەستگیرکردني هێمن مامەند دێتەدەنگ

لەلایەن ستاندار Posted on 436 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە سەرچاوەیەکەوە دەست چاودێری سیاسی و چاڵاکوانی دیار قادر نارد کەوتووە بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە نوێنەری نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق سەردانی هەولێر بکات و یەکێک لە تەوەرەکانی گفتوگۆش باسکردنە لە کەیسی دەستگیرکردنی هێمن مامەندی ڕۆژنامەنووس و هەوڵدان بۆ ئازادکردنی.

هێمن مامەند ماوەی زیاتر لە مانێگێکە دەستگیرکراوە، پارێزەرانی ناوبراویش ڕایدەگێنن کەیسەکەی هێمن مامەند بەسیاسی کراوە ئەگەرنا پێویست بوو بە کەفالەت ئازادبکرێت و مادەکەی کە پێی تۆمەتبارکراوە قابیلی بە کەفالەت ئازادکردنە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.