زانیاریەكان ئاشكردەبن: توركیا پابەند نەبوە بەو بەڵێنانەی بە  هێزە سوریەكانی دابو كە براونەتە لیبیا

لەلایەن ستاندار Posted on 204 جار بینراوە

 

ستاندەر

بەگوێرەی زانیاری سەرچاوەیەكی روانگەی سوری بۆمافەكانی مرۆڤ كە سەنتەری رەوبات بڵاویكردۆتەوە دەزگای هەوالگری توركیا ئێستا ئامادەكاری دەكات لە رێگای سوپای سوریای ئازاد كە سەر بە توركیان بۆ بردنی بەشێكی تری شەڕكەرەكانیان بۆ شەركردن لە ریزی سوپای ویفاقی نیشتیمانی لە لیبیا.

جێی باسە ئەوە لەكاتێكدایە بەگوێرەی  روانگەی سوری بەهۆی پابەند نەبونی هەوالگری توركیا بە بەلێنەكانی كە بریتی بوە لە مووچەی 2 هەزار دۆلاری مانگانە بۆ هەر شەركەرێك، نارەزایەتی لەناو ئەو هێزانە دروستبوە كە براونەتە لیبیا و داوای گەرانەوە بۆ سوریا دەكەن.

جێی باسە سوپای نیشتیمانی سەر بە خەلیفە حەفتار لە چەند رۆژی رابردوور رایگەیاند یەكێك لەو هێزە سوریانەی هێنراونەتە لیبیا هێزەكانی پیشمەرگەی رۆژی سەر بە ئەنەكەسەیە، هەرچەندە ئەو زانیاریانە لەلایەن ئەنەكەسە وپ.د.ك بە فەرمی رەتكرانەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.