ستاندەر
بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کە لەسەرچاوەیەکی باڵای نێو گۆڕانەوە دەستی کەوتووە بزوتنەوەی گۆڕان لە کۆبوونەوە نێوخۆیەکانی ئەو دوایانەی دووبارە جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە پێویستە گۆڕان ڕاشکاو بێت لەگەڵ پارتی دیموکرات، ئەگەر ئەو حزبە کە سەرۆکی حکومەتی بەدەستە نەیەوێت چاکسازی بکات ئەوە گۆڕان لەحکومەت بکشێتەوە، بۆ ئەو مەبەستەش دووبارە قسە لەگەڵ پارتی کراوەتەوە.
ئەوە لەکاتێکدایە ماوەی ڕابردوو بزوتنەوەی گۆڕان نامەیەکی چەند خاڵی داوەتە پارتی و ئەوەی لەخۆگرتبوو کە ئەگەر پارتی چاکسازی ڕاستەقینە دەستپێنەکات ئەوا بزوتنەوەی گۆڕان لەو حکومەتە دەکشێتەوە.