عەتا سەراوی: پارتی بۆ شەڕ دژی یەکێتی و پەکەکە چووەتە زینی وەرتێ

لەلایەن ستاندار Posted on 325 جار بینراوە

ستاندەر

عەتا سەراوی ئەندامی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ڕایدەگێنێت لەزینی وەرتێ پارتی بەنەخشەکێشان لەگەڵ میتی تورکیا پلانی شەڕیان لەدژی یەکێتی و پەکەکە داڕشتبوو، بەڵام بە هەوڵی هاوسەرۆکەکانی ئێمە و برادەرانی پەکەکە ئەو پلانەمان شکست پێهێنا.

ئەو ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی بە ڕۆژ نیوز ی گووتوە فەرماندەی هێزی هەڵگوردی پارتی بەڕۆژ پێش تیمێکی میتی تورک دەکەوێت و ڕووماڵی ئەو ناوچانە دەکەن کە گەریلاکانی پەکەکەی لێیە و بە شەویش فڕۆکەی تورکیا بۆردوومانی دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.