بەپێچەوانەی  سەرۆكی هەرێم بەرپرسێكی پارتی هەنگاوە مەترسیدارەكانی كازمی ئاشكرادەكات  و دەلێت نابێ دەنگی پێبدەین

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

شاخەوان عەبدوڵا، ئەندامی خولی پێشوی ئەنجومەنی نوێنەرای عێراق لە فراكسیۆنی پارتی كارنامە وەزارییەكەی مستەفا كازمی، سەرۆك وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، بە مەترسیدار ناودەبات و داواش دەكات كورد دەنگی پێ نەدات.

ئەوەش لەكاتێكدایە سەرۆكی هەرێم و سەرۆكی پارتی پشتیوانی ناوبراویان كرد بەبێ هیچ مەرجێكی راگەیەنراو.

سەبارەت بە داخوازییەكانی كورد لە كارنامەكەدا، شاخەوان عەبدولڵا وتویەتی”ئەوەی جێگای داخە بەهیچ شێوەیەک داخوازییەکانی خەڵکی کوردستان لەکارنامەکەی كازمی-دا جێگای نەکراوەتەو بەهیچ شێوەیەک باسی جێبەجێکردنی مادەی ١٤٠و ناوچەکانی دەرەوەی هەرێم و شایستەی پێشمەرگە لەموچەو چەک و تەقەمەنی نەکراوە، هەروەها ئاماژە بە کێشەی موچەو نەوت نەکراوە لەنێوان هەرێم و بەغدا.”

ئەوە لەكاتێكدایە ناوبراو پێی وایە داخوزایەكانی لایەنە شیعیەكان و سوننە بە ئاشكرا لە كارنامەكە جێكراوەتەوە.

شاخەوان عەبدوڵا بە گرنگی زانیوە بەپەلە سەرکردایەتی سیاسی کوردستان و سەرۆکی هەرێم رێکەوتنێکی پێشوەخت لەگەڵ کازمی لەسەر کۆی ئەو پرسانە بکەن.

جێی باسە لە رۆژی پشتیوانی لە مستەفا كازمی، بۆردی توێژینەوەی ستاندەر مەترسی ئەو پشتیوانە بێ دانوستانە فەرمیەی سەرۆكی هەرێمی لە مستەفا كازمی خستەروو، رایگەیاند ئەوە وادەكات بەفەرمی كازمی هیچ بەلێنێك بەكورد نەدات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.