گرنگی سیستەمی ناسەنتەری لامەرکەزی

لەلایەن ستاندار Posted on 999 جار بینراوە

دلێر حسێن پیرۆمەری

لە حوکمڕانی جیهاندا چەندین جۆری
حوکمرانی هەن کەوڵاتان پیادەی دەسەڵاتەکانیان دەکەن بۆ رێکخستنی کاروباری ئیداریی وڵات بەپێ واقیعی خۆیان ، ئەوەی مەبەستمە تەرکیز بخەمە سەر سیستەمی ئیداریی و سیاسی لەهەرێمی کوردستان ، کەبەداخەوە ئەو جۆرە ئیدارەدانە هیچ تعریفێکی حوکمرانی هەڵناگرێت ، بەتایبەت لەنێوان ئەو دوو جۆرە سیستەمە کەلەجیهان بەر بڵاوترین سیستەمی حوکمرانین کە ئەوانیش سیستەمی سەنتەری (مەرکەزی) یان سیستەمی ناسەنتەری (لامەرکەزی )، لەئێستادا باوترین و گونجاوترین سیستەمی سەردەم لەجیهاندا سیستەمی ناسەنتەری (لامەرکەزییە) ، بەهەموو جۆرەکانیەوە ماوەیەکە لەهەرێمی کوردستان زۆرترین جەدەلی هەڵگرتوە بەجۆرێک زۆربەی هێزە سیاسیەکان بەشێک لە کارنامەی لیستەکانیان بۆ هەڵبژاردنەکان لامەرکەزیەت بوە ، بەڵێنی جێ بەجێ کردنی سیستەمی لامەرکەزیان داوە لەکارنامەی کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێم بەرونی باس لە و سیستەم کراوە بەلام تا ئێستا لە ئەمری واقیعدا ئەو جۆرە سیستەم بونی نیە .

‌ له‌ بەرێوەبردنی ئیدارەدا دوو جۆره‌ شێوەی سیستەمی
به‌ڕێوه‌بردن هه‌یه‌ سیستەمی به‌ڕێوه‌بردنی ستونی یا عه‌مودی ئه‌وه‌ی تریش پێی ده‌وترێت سیستەمی به‌ڕێوه‌بردنی ئوفوقی یاخود ئاسۆیی له‌ شێوه‌ سیستەمی به‌ڕێوه‌بردنی ستونی عه‌مودیداجۆرێكه‌ له‌ حوكمڕانیی سەنتەری (مه‌ركه‌زی )له‌ حكومڕانیی مه‌ركه‌زیدا هه‌مو ده‌سه‌ڵاته‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌ له‌ مه‌ركه‌زدا، له‌وێوه‌ هه‌مو لاكان به‌ڕێوه‌ئه‌برێن‌و ئه‌وانی تر هه‌مو تابعی ئه‌ون، له‌ به‌ڕێوه‌بردنی ئاسۆیی ناسەنتەری (لامەرکەزی) دا ده‌سه‌ڵاته‌كان دابه‌ش ده‌كرێن له‌ به‌ینی ناوه‌ندو له‌ به‌ینی یەکە ئیدارییەکانی تردا له‌ به‌ینی جێگایه‌ك‌و جێگایه‌كیتردا، به‌ڵام لەهەموی گرنگتر ئەوەیە لامه‌ركه‌زیه‌ت هه‌بێت و ده‌سه‌ڵاته‌كان به‌ ئاسۆیی دابه‌ش بكرێن به‌سه‌ر جێگای جیا جیاو ده‌سه‌ڵاتی جیاجیاو ناوه‌ندی جیاجیا، نه‌ك له‌ یه‌ك ناوه‌ندێكه‌وه‌ بێگومان ناوه‌ندێك هه‌موی به‌ڕێوه‌ده‌بات ئیداری هه‌موی ده‌كات.

ناسەنتەری( لامەرکەزی ) بەو شێوە ئیدارییە دەوترێت کە تێدا دەسەڵاتی بەڕێوەبردنی وڵات بەشێوەیی فەرشی ئاسۆیی بلاو بۆتەوە لەدەستی تاکە کەسێک یان گروپێکی دەسەڵاتداری تایبەتدا کۆنەبووەتەوە ، واتە دەسەڵاتی کارگێڕی و دارایی لە نێوان چەندین دامەزراوە و یەکە کارگێرییەکاندا دابەش بوە هەریەکەیان بەپێی پلەو پێگەی خۆی لە دامەزراوە دەزگاکەدا توانای بڕیاردان و مامەڵە و ڕەسمکردنی ئیدارە و بەڕێوەبردنی خۆی هەیە بەرمەجێک زیان بە بەرژەوەندی گشتی وڵات نەگەینێت ، بە دیوێکی تر لا مەرکەزیەت واتە دابەشکردنی ئەرک ودەسەلاتەکان وکۆتای هێنان بە دەسەلاتی تاکەکەسی وکۆکردنەوەی دەسەڵات لای کەسێک وە شۆرکردنەوەی دەسەڵاتی کارگێڕی ودارایی لە ئاستە باڵاکان بۆ یەکە کارگێرییەکانی خوارەوە ، بە جۆرێک ئەو یەکە ئیدارییە بچوکانە بەپێی هەلومەرجی ئیشکردنی خۆیان ماف و توانای بڕیاردانی سەربەخۆیان هەبێت بە بێ ئەوەی بگەڕێنەوە بۆ مەرکەز کە زۆرجار ئەو مەرکەزە خۆی لە وەزیر یان ئەنجومەنی وەزیراندا دەبینێتەو ئەمە لەلایەک لە لایەکی دیکەوە دەوترێت لا مەرکەزی بریتییە لە گواستنەوەی دەسەڵات بە هەرسێ جۆرەکەیەوە یاسادانان و جێبەجێکردن و دادوەری، لە ئاستێکی کارگێڕی باڵاوە بۆ ئاستێکی کارگێڕی نزمتر و
لامەرکەزیەت چەندین جۆری هەیە کەهەریەکەو بەپێ وەزیفە و تعریفی خۆی پیادەی دەسەلاتەکاتی خۆی دەکات وەک لامەرکەزی ئیداری و سیاسی و دارایی و جوگرافی و وەزیفی .
زۆر جار لەسیستەمی مەرکەزی گلەیی ئەوە دەکرێت کە ناعەدالەتی جوگرافی دێتەکایەوە بەتایبەت ئەمە لەکوردستان رەنگدانەوەی زۆرە کە هەمیشە پارێزگاکان لەبەرامبەر مەرکەزی بریار خۆیان بەمەغدور دەزانن پیان وایە لەژێر سایەیی مەرکەزیەت ناعەدالەتی جوگرافی دروست بووە ئەبێ ئەمە راست بکرێتەوە ،بە هێنانە کایەی سیستەمی لامەرکەزی ئیداریی و دارایی بۆ ئەوەی پارێزگا و یەکەئیداراییەکان دەست کراوە بن لەرووی کارگیریی و دارایی لەئیدارەدان .
بێگومان هەمو سیستەمێک لایەنی باشی و خراپی خۆی هەیە ، لایەنە ئیجابیەکانی سیستەمی ناسەنتەری (لامەرکەزی) بەرزکردنەوەی لایەنی مەعنەوەی یەکەکارگێرییەکانی خوارەوە لەسەر ئاستی بەرێوبەرو سەرۆک بەش و فەرمانبەرە ئاساییەکان بەجۆرێک هەست بەئەرک و دەسەڵاتەکانی خۆیان دەکەن بەهۆی بەخشینی متمانە پێیان لەرووی ئیدارە و بریاردان ، هەروەها دەرفەت بۆ رۆتنیات و قۆرخکاری ئیداری ناهێڵێتەوە ، چارەسەرکردنی خێرایی گرفتەکانی لە ناوچەکە ڕودەدەن بێ گەرانەوە بۆ مەرکەز وە دەسەڵاتی رایی کردنی مامەڵەی هاوڵاتیان لەلایەن یەکە کارگێرییەکان بێ گەڕانەوەی هاوڵاتی بۆ مەرکەزی بریار لەپایتەخت ، بەهێزبونی سیستەمی دیموکراسی بەهۆی بون دەسەڵاتی بریار و رێنمایی ناوچەیی لەلایەن یەکە کارگێرییەکان دا ، دەسەلاتی کۆکردنەوەی داهاتی ناوخۆی و دابەشکردنی بەسەر سێکتەرە خزمەتگوزارییەکانی ناوچە ئیدارییەکەی هاوکار وهەماهەنگی دەسەڵاتی مەرکەز دەبێت بەهەڵگرتنی ئەو بەرپرسیاریەتیەی بۆی دیاریکراوە .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.