چەند هەنگاوێکی کرداری ڕاستەقینە بۆ چاکسازی

لەلایەن ستاندار Posted on 230 جار بینراوە

ڕێبوار خەلیل هیدایەت

ئەگەر هەرێمی کوردستان بیەوێت چاکسازی بکات خۆی لەسەر پێ ڕابگرێت پێویستە بەپەلە ئەو هەنگاوانە بە پڕاکتیکی بگرێتە بەر .
یەکەم : هێنانەوەی وەزیری سامانە سروشتیەکانی پێشوو و هێشتەوەی لە کوردستان .
دووەم : بە هەر جۆرێک و بە هەر شێوازێک بێ ، هەموو کۆد و ژمارە بانکی داهاتی هەرێمی لێوەربگیرێتەوە ، لەو هەنگاوە دڵنیام ژماژە حیسابی و بڕی پارەی مۆڵدراو و شتی سەیر و سەمەرەی لێ ئیجاد دەبێ .
سێیەم : هێنانەوەی هەموو ئەو پارانەی کە لە ژمارەیەکی یەک جار زۆر حیسابی بانکی لە دنیادا بڵاوە پێکراوە .
چوارەم : لەژێر ڕۆشنایی ئەو کۆد و ڕایەڵە و پەیوەندیانەی کە کەشف دەکرێن پێداچوونەوە بە هەموو گرێبەست و لێکتێگەیشتنە ئاشکرا و ژێربەژێرانە لەگەڵ کۆمپانیا و کەسایەتی ئاسایی و مەعنەوی و دەڵاڵ و کڕیارەکان دا بکرێت لەبەرژەوەندی کوردستان .
پێنجەم : ئاشکراکردن و شەفاف کردنی ئەو مەلەفە و داوای لێبوردن کردن لە ناشەفافیەت و بەهەدەردانەکان .
شەشەم : پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی سەرجەم داهاتەکانی ناوخۆ و ڕێگری کردن لە قاچاغ و لێبوردنی گومرگی و وەرگرتنی باج لە هەموو کۆمپانیاکان بەبێ هەڵاوێر بەتایبەت کۆمپانیانی بواری گەیاندن و نەوت و نیشتەجێکردن .
حەفتەم : بەدواداچوون بۆ هەموو ئەو ژمارانەی کە بە قەرز لەسەر حکومەت حیساب کراوە . لەو خاڵەدا دڵنیام ئەگەر مووچە و خەرجی حکومەت لە ساڵانی ڕابردوو لەگەڵ داهاتەکانی ناوخۆ و فرۆشتنی نەوت و پارەی هاتوو لە بەغدا حیساب بکرێت بە هیچ جۆرێک حکومەتی هەرێم قەرزدار نیە .
هەشتەم : دانوستانێکی سەنگین لەژێر ڕۆشنایی ئامارە تازەکان لەگەڵ مەرکەز بکرێت و پێکهاتنی تازە ئەنجام بدرێت
نۆیەم : داڕشتەوەی سیاسەتی دارایی و و خەرجی حکومەتی هەرێم و دانانی بودجەیەکی تەشغیلی سوککراو لەژێر ڕۆشنایی ئەو بارودۆخەی کە دێتە پێشەوە بە پەیڕەو کردنی خاڵەکانی پێشوو .
دەیەم : پەیڕەوکردنی سیستەمێکی مووچەی عادیلتر بە زیاد کردنی مووچە کەمەکان و کەمکردنەوەی مووچە باڵاکان .
یازدەهەم : دوای باش بوونی دۆخی مووچە و بودجەی تەشغیلی دەست کرێتەوە دروست کردنی پڕۆژەکان لە هەموو سێکتەرەکان بەگوێرەی ئەولەوتی ژیانی هاوڵاتیان .
و هاندان و ئاسانکاری بۆیان تا ڕۆڵی خۆیان ببینن لە پێشخستنی وڵات و کەم کردنەوەی بێکاری و بەرزکردنەوەی ئاستی بژێوی خەڵک .

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.