سەركردەیەكی كۆمەڵ لەبارەی گرژی لەگەل  پارتی: بۆ ئەنجامی ریفراندۆم و نسكۆ و نەگبەتیەكانی دیكە سكاڵاتان دژ تۆماربكرێ

لەلایەن ستاندار Posted on 268 جار بینراوە

ستاندەر

محەمەد حەكیم، ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی كۆمەڵی ئیسلامی رایدەگەیەنێت كاتی ئەوە نەبو لایەنێك كە زۆرینەی پەرلەمانی مسۆگەرە دایم پەنا بۆ هەلگرتنی پارێزبەندی ببات لسەر پەرلەمانتارێك كە تاكو لەناو هەولێر بێ مامەلەی نەشیاوی بەرامبەر بكرێت و بدرێتە دادگایەك كە سەربەخۆبونی جێی پرسیارە لە كوردستان.

لەبەشێكی تری پەیامەكە هاتوە باشە ئەگەر وابێت بەدوای دەرخستنی راستیەكانن، ئەوا میللەتیش مافی خۆیەتی سكاڵا بكات بۆ ئەنجامی ریفراندۆم  هەموو نسكۆ و نەگبەتیەكانی دیكە كە دەسەڵاتی كوردی بەسەر ئەم خەلكەی هێناوە لە شاخ و لەشار.

جێی باسە پێشتر لە كتێب و بەرهەمی تر لە لایەن نوسەرانی زۆنی زەرد دژ بە ئەمیری كۆمەڵی ئیسلامی نوسراوە و وەك خائین ناویان هێناوە بەڵام كۆمەڵی ئیسلامی سكاڵای دژی ئەو نوسەرانە نەجوڵاندوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.