توێژینەوە: دەزگای ستاندەر چەندین نهێنی لەبارەی كارنامەی كازمی و جیاوازی لەگەل كاندیدەكانی تر ئاشكرادەكات

لەلایەن ستاندار Posted on 279 جار بینراوە

ستاندەر

بۆردی توێژینەوەی ده‌زگای ستاندەر توێژینه‌وه‌ی ژماره‌ (35) به‌ناوی: كورد له‌به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كانی (عه‌لاوی – زورفی – كازمی) دا، خوێندنه‌وه‌یه‌كی به‌راوردی شیكاری له‌ ستراتیژیه‌تی لەنگی سەركردایەتی كورد له‌ نوسینی: مه‌سـعود عه‌بدولخالق و پ.ی.د. رعــد رفعـه ده‌خاته‌ به‌ر ده‌ستی خوێنه‌رانی.

لەبەشێكی توێژینەوەكە هاتووە :”پێویسته‌ بزانرێ هۆكاری پشتگیریكردنی دەسەلاتی كوردی بەخێرایی بۆ كازمی چیه‌ وبۆچی بەهەمان خێراییش دژی كارنامەكەی عەلاوی وەستانه‌وه‌ ؟ لەهەمان كاتدا بابزانین بزانین گۆران وكۆمه‌ل ویه‌كگرتو ده‌ستكه‌وتیان چی بوو كاتێك له‌گه‌ل حزبی دەسەلاتی كوردی عه‌لاویان ره‌تكرده‌وه‌؟”.

وەلامی ئەو پرسیارانە زیاتر ڕوون دەبێتەوە كاتێك بەراوردی تەوەرەكانی بەرنامەی هەر سێ حكومەته‌كه‌ی عەلاوی  وزورفی وكازمی دەكەین :

عه‌لاوی له‌كاتی دانوستانه‌كانی به‌ڵێنی كرداری باشی دا به‌ هێزه‌ سیاسیه‌ كوردیه‌كان، ئه‌ویش جگه‌ له‌ پێدانی 3 وه‌زراه‌ت به‌ كورد كه‌ وه‌زاره‌تی دارایشی له‌گه‌ڵ بوو، عه‌لاوی به‌ڵێنی به‌ لایه‌نه‌ كوردیه‌كاندا وه‌زیری كاروباری هه‌رێمی كوردستان زیاد بكات بۆ كورد و‌له‌هه‌مان كاتدا ببێته‌ جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی عێراق ولایه‌نه‌ كوردیه‌كانیشی ته‌واو موخه‌وه‌ل كرد كه‌سێك بۆ خۆیان دیاری بكه‌ن وعه‌لاویش ره‌زامه‌ند ده‌بێت پێی، ئەو گەلالەی كەركوكیش كە لەسەروو باسكرا زۆر گرنگ بوو .

له‌راستیدا رەتكردنەوەی ئەو بەرنامەیە لەلایەن حزبەكانی دەسەلاتی كوردی هۆكاره‌كه‌ی نه‌ده‌گه‌راوه‌ بۆ به‌رنامه‌كه‌ی عه‌لاوی، به‌ڵكو دژی دانانی وه‌زیری سه‌ربه‌خۆبون. بێگومان ئه‌وه‌ش هه‌لێكی باشی بۆ كورد ره‌خساند كه‌ عێراق له‌ ململانێی ئیقلیمی وتایفی ونه‌ته‌وه‌یی وقه‌یرانی ئابوری ده‌ربهێنێ، هه‌روه‌ها ده‌رفه‌تێكی باشیش بۆ حزبه‌كانی (گۆڕان ونەوەی نوێ وكۆمه‌ڵ ویه‌كگرتو) ره‌خسا وبۆ عیراق وهەرێمی كوردستانیش ده‌رفه‌ت بوو، هه‌روه‌ها خەلكی كوردستانیش سودمه‌ند ده‌بون به‌جۆرێك لەو قەیرانەی حزبی بوونی حكومەتی هەرێم رزگاریان دەبوو.

به‌دانانی وه‌زیری سه‌ربه‌خۆ بنەمای كەسی شایستە لەشوێنی شایستە بەر قەرار دەبوو، كۆتایش بە قۆرخی وه‌زاره‌ته‌كانی حكومه‌تی عێراقی دەهات لەدەست حزب، بوارێك بۆ لایەنەكانی تری جگه‌ له‌ پارتی ویه‌كێتی وخەلكی سەربەخۆ دەڕەخسا شان بەشانی حزبه‌كانی ده‌سه‌ڵات له‌ به‌غدا كاربكه‌ن، به‌تایبه‌ت لەئێستادا ئۆپۆزسیۆن له‌ كوردستان لەو پەڕی لاوازیەتی ولەهەمو هەنگاوە خراپ وچاكەكان لەگەل حزبی دەسەلاتە.

به‌ڵام ئه‌وه‌ی تا ئێستا نه‌زانراوه‌ بۆچی حزبەكانی ئۆپۆزسیۆن پشتگیری پارتی ویه‌كێتیان كرد له‌ دانانی وه‌زیری حزبی سه‌ربه‌ پارتی ویه‌كێتی له‌كاتێكدا ئه‌وان هیچ وه‌زیرێكیان نه‌بو نه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی عادل عبدالمهدی ونه‌ له‌ حكومه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا كازمی!

كلیك لەسەر ئەو لینكە بكە بۆ خوێندنەوەی دەقی توێژینەوەكە:

https://drive.google.com/file/d/1UKjwq-rWhN0em-nx5NHQPAx6H1T2ylVh/view?fbclid=IwAR3QLfU0ZqtQQiv-vxNlwDIFjAuzRHCpa9i-LJKzdO3gaagfkWOTbULx5O0

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.