مستەفا کازمی جیاواز لە سەرۆک وەزیرانی پێشخۆی ناوی هەرێمی کوردستانی بردووە

لەلایەن ستاندار Posted on 304 جار بینراوە

ستاندەر

مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی عێراق شەوی ڕابردوو لە کاتی خوێندنەوەی کارنامەی کابینەکەی لەبڕی ناوی هەرێمی کوردستان ناوی کوردستانی بەکارهێناوە.

بەختیار شاوەیس ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق نوسیویەتی ناڵێم مستەفا کازمی دەوڵەتی کوردستان دروست دەکات، ئەوەندە خۆشباوڕ نین، بەڵام ئەوەی جێگەی خۆشحاڵی و سەرنجی من بوو، ئەوە بوو كە مستەفا كازمی لەكاتی خوێندنەوەی بەرنامەی حكومەتەكەی چەند جارێك لە بری “اقلم كوردستان” وشەی كوردستانی بەكارهێنا. بەوەش جیاواز لەوانیتر دەركەوت. چونكە لێرە هەندێكیان هێندە شۆڤینی بیردەكەنەوە هەندێكجار لەبری “اقلیم كردستان”، “شمال عیراق” بەكاردەهێنن.

جێگای باسە لە کارنامەی حکومەتەکەی کازمی دوو جار ناوی هەرێم کوردستان هاتووە و ئەوە باسکراوە کە حکومەتی عێراق لەهەوڵ دەبێت بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی نێوان هەرێم و بەغدا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.