یەکێتی نوێ لە سەردەمی لاھور شیخ جەنگیدا

لەلایەن ستاندار Posted on 221 جار بینراوە

دکتۆر بکر سەدیق

بەھەموو پێوەرەکان یەکیتی نیشتمانی کوردستان لە سیبەری سەرکردایەتی ئێستاو ھاوسەرۆکەکانیدا ، جیاوازە لە سەراپای مێژوی خۆی . جیاوازیەک کە ھەموو بوارەکانی سیاسەکردن لە خۆدەگرێت . لێکەوتەکانی ئەم گۆرانەی بەسەر سەرو بنی ئەم حیزبەدا ھاتوە ، دۆخی ھاوکێشەی سیاسی ھەریمی کوردستان ، بەرەو ئاقاریک دەبات ، کە پێدەچێت دۆخێکی پێشبینی نەکراو بۆ نەیارە تەقلیدیەکەی خۆی کە پارتی دیموکراتی کوردستانە ، بھێنێتە کایەوە .
لە تیگەیشتنی ئیمەدا ، یەکێتی نوێ لەو توانا سەرسور ھێنەرەوە سەرچاوەدەگرێت کە ھاوسەرۆکەکانی و بەتایبەت لاھوری شیخ جەنگی لە دوای نەخۆشکەوتنی سەرۆک تاڵەبانی ، پیشانی بکەرەکانی بریاربەدەستی ناو ھەناوی حیزبەکەیدا .ھەرکەس و چاودێرێک دورو نزیک ئاگەداری روداوەکانی ناو یەکێتی و ئەو موحیتە ناو خۆیی و عیراقی و ئیقلیمیانە بێت کە یەکێتی بەخۆوە دەبەستەوە ، لەوە تێدەگات کە بە ھەموو پێوەرەکان ، لە ھەرێمی کوردستاندا ، یەکێتیەکی نوێ چەشن پەیدابۆتەوە ، کە ژیانی ناو خۆی حیزبەکەو کاریگەریەکەی لە ھەموو ئاستەکاندا ، ئەبدەیت دەکاتەوە . ئەم ئاماژانەش پشت بە چەندان حەقیقەت و باکگراوند دەبەستن ، لەوانە :

یەکەم :سەردەمی ریفراندۆم و لیکەوتەکانی
لە زەمەنی سەپاندنی پرۆسەی ریفراندۆمدا ، زۆرینەی مەکتەب سیاسیەکانی ئەوسای یەکێتی گوێ لەمستی بارزانیبون نەک ھەر بۆ سەپاندنی بریاری ریفراندۆم ، بەڵکو ھەر بریارێک کە بارزانی و پارتی ئارەزویانکردبا لە کوردستان دەری بکەن ، زۆرینەی مەکتەب سیاسیەکانی یەکێتی بە ویستی پارتی و بارزانی ، چەرخی ماکینەی سیاسەت و ھەلوێست و بریاری یەکیتی یان بەو ئاراستەیەدا دەبرد کە پارتی ئارەزوی دەکا.بەلام لاھوری شیخ جەنگی ، ھەرزو لە خەتەری بریاری ریفراندوم تیگەیشت و ھوشداری دایە بریاربەدەستەکانی ئەوسای یەکێتی و لە خەتەری لەدەستدانی کەرکوک و ناوچەدابراوەکانی ، کە بەھۆی شەری داعشەوە کەوتبونەوە دەست یەکێتی ، بریاربەدەستانی یەکێتی بەئاگا ھێنا ، ھەر چەندە لەدوا جاردا بریاری یەکێتی دوای ئارەزوی بارزانی کەوت ، بەلام ھەم پێشبینیەکانی لاھوری شیخ جەنگی وەراست گەران و ھەمیش سەرباری ئەو بوختانە سیاسیەی دەرحەقی ئەو کرا ، بەلام لە دوا جاردا رون بوەوە کە نەک ھەر ریکەوتنی لە گەل عیراق نەکردوە بەلکو ئەو پەڕی ھەوڵی داوە تا کەرکوک لە کیس یەکێتی و کورد نەچێ . چونکە لاھوری شیخ جەنگی و زۆرینەی یەکێتیەکان دەیانزانی ریفراندۆم سەری کەرکوک دەخواو پارتیش بەوە لە ناخەوە ئاسودەدەبێت .جگە لەوە ش لا ھوری شیخ جەنگی و ھێزەکەی تا دوا سات لە سەنگەری روبەروبونەوەو قوربانیداندابون و ، ئەوانە سەنگەریان چوڵکرد ، کە دوای سیاسەتی بارزانی و ریفراندۆم کەوتن . دەرەنجامی ریفرانۆم و لێکەوتەکانی و سەرەڕای بوختانە سیاسیەکانی پارتی بۆ ئەو پیاوە ، بەڵام لە دوا جاردا متمانەی لاھوری شیخ جەنگی لە سەر ئاستی یەکێتی و زۆنی سەوزیش تا ئەوپەری پێھەلا چوو .

دووەم: سەردەمی ناوەندی بریارو قەوارەکەی دکتۆر بەرھەم
کاتێک ناوەندبی بریار راگەیەنرا ، ئێمەو مانان پێمان وابوو ، دکتۆر بەرھەم ئەلتەرناتیفی رەوانشادان مام جلال و کاک نەوشیراونەو فریادرەسی دۆخی سیاسی سەردەمی ریفراندۆم و لێکەوتەکانێتی .بەلام بەداخەوە وادەرنەچوو . ناوەندی بریار لە دواجاردا سەری کێشا بۆ دروستکردنی قەوارەیەکی سیاسی بەناوی ھاو پەیمانی کە بێئەوەی ئێمەو مانان و کادران و ھەلسوراوانی قەوارەکە بە خۆیان بزانن ، دکتۆر بە رھەم تەنھا بۆ مەرامی خۆیی و گەیشتن بە سەرۆک کۆماری دروستی کردبوو .لە و سەردەمەدا لاھوری شیخ جەنگی پێچەوانەی مەکتەب سیاسیەکانی تر کە لە پارتی نزیک بون وەک مەلابەختیار و دکتۆر نەجمەدین کەریم ، کەمترین ھەستیاری بەرامبەرمان پیشان دەدا ، بە پێچەوانەوە ھەوڵی دەدا تا بتوانرێت دکتۆر بەرھەم و ھاوەلانی زۆرترین رۆلیان لە دروستکردنی بریاری یەکێتیدا ھەبێت . بەلام دکتۆر بەرھەم بەقسەی نەکردو قەوارەکەی راگەیاند ، سەرباری ئەو ھەلمەتەی پارتی لە سەر لاھوری شیخ جەنگی لەسەر ریفراندۆم دروستی کردبوو ،قەوارەی ھاو پەیمانیش ھیندەی تر باری سەر شانی لاھوری شێخ جەنگی و پاڤیل تاڵەبانی لە ھەلبژاردنەکانی پەرلەمانی عیراق لە ١٨/٥/ ٢٠١٨ دا زور قورس کرد و زۆرینەی مەکتەب سیاسیەکانی کە کۆنگرە ی ئەم جارە پەراوێزی خستن ، لە ھەلمَەتی ھەلبژاردنەکانی عیراق و کوردستانیشدا لە ٣٠/٩/٢٠١٨ دا دورە پەرێز بون ، سەرەراش یەکێتی لە سێبەری لا ھوری شیخ جەنگیدا ، توانی گرەوی ھەلبژاردن بباتەوە .

سێیەم :بەسەرۆککۆمارکردنی بەرھەم سالح:

کاتێک دکتۆر بەرھەم لەوە بێھیوابوو کە لە ھاوکێشەی سیاسی عیراقی و کوردستانیدا دەرەتانێک نەماوە تا بگاتە پێگەی سەرۆک کۆماری ، لاھوری شیخ جەنگی و پاڤل تالەبانی زەمینەی گەرانەوەیان بۆناو یەکێتی بۆ رەخساند . ھەم بە پلەکەی جارانی کە جێگری دوەمی سکرتیربوو ھەمیش بۆ پالاوتنی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار و سەرەنجام سەرباری ئەوەی کە زۆرینەی مەکتەب سیاسی و سەرکردایەتیەکانی یەکێتی دکتۆر بەرھەمیان خۆش نەدەویست . بەلام لاھوری شیخ جەنگی و پاڤل تالەبانی ئیرادەی خۆیان لە پرۆسەی گەرانەوەو کاندیدکرنی دکتۆر بەرھەم بۆ سەرۆکایەتی کۆمار بەسەر ھەمواندا سەپاند !
لە ھەمووی گرنگتر ، ئەوەبو کە لاھوری شیخ جەنگی توانی سیحری پارتی لە بەغدا بەتال بکاتەوەو شکست بە دبلۆماسیەتی بارزانی بھێنیت و کاندیدەکەی خۆی بۆ سەرۆکایەتی کۆمار سەربخا .

چوارەم : بەستن و ئاکامەکانی کۆنگرە:

بۆ یەکێتی بەستنی کۆنگرە نەک ئاسان نەبوو ، بەلکو ئیمەو مانان پیمان وابوو ئەوانەی لە نفوزی لاھور شیخ جنگی دەترسان ، ھەرگیز ریگەنادەن کۆنگرە ببەسترێ ، ئەگەر دەستەبەری پاراستنی پێگەو نفوزی خۆیان لە سەرکردایەتیکردنی یەکێتیدا ، نەکەن . بەلام وا دەر نەچوو ، پێش کۆنگرە ، ھەبون ھەموو ھاوریکانی خۆیانیان لەناو یەکێتی و ھاوپەیمانیدا فەرامۆشکردو تەنھا موراھەنەیان لەسەر بەزەیی لاھور شیخ جەنگی و پاڤل تالەبانی ھەلچنیبو تا لەکۆنگرە رەحمیکیان پێبکرێت .
پێنجەم :سەردەمی ڤایرۆسی کرۆنا و زینی وەرتێ:

لە گەرمەی بلاو بونەوەی پەتای کۆرۆنادا ، دەسەلاتدارانی حکومەت و حیزبەکان چونەوە ماڵ و لە دەزگاکانی راگەیاندنیش خەبەریان نەبوو ، کەچی لاھوری شیخ جەنگی بەبێ دەمامک دەچوو بەھانای خەڵکەوەو لە دەیان کەناڵەوە کاری خێرخوازی دەکردو بەھانای خەڵکەوە دەچوو ، دام و دەزگا ئەمنی و تەندروستی و ناوەندەکانی روبەرو بونەوەی کۆرۆنای بەسەردەکردەوە .
لەگەرمەی ئەو کارەیدا ، فێلی سیاسی زینی وەرتی کرایە ئەجیندایەکی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان و ویسترا قودرەتی لاھور شیخ جەنگی لە سەرۆکایەتی کردنی یەکێتیدا تاقیبکرێتەوە. بەلام ئە وپیاوە نەک چۆکی دانەدا ، بەڵکو دەریخست کە یەکێتی لە سەردەمی ئەودا، مساوەمە نازانێ و رێگە نادات چیتر پارتی مەرجی خۆی بەسەر یەکیتیدا بسەپێنێت و خەڵکیش بەرەو بێموچەیی و خوارھێلی ھەژاری شۆرببێتەوە .

لە ئێستاشدا ئەوە دەبینرێ کە یەکێتی ئێستا لە سێبەری لا ھوری شێخ جەنگیدا یەکێتیەکی نوێچەشنەو ژیانی حیزبی بە چەشنێک رێکخستۆتەوە ، کە متمانەی خەڵکی بۆ ریزەکانی خۆی بوژاندۆتەوەو ، لەمەودا ناچێتە پەراوێزی دروستکردنی بریارو یاسا لە کوردستاندا و ، کاردەکات کە لە مەو دوا یەکێتی بەشداری راستە قینەبێت لە دروستکردنی بریاری سیاسی و ئیداری

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.