کۆمەڵی ئیسلامی دەیەوێ مەسرور بارزانی لە پۆستەکەی دوربخاتەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 360 جار بینراوە

ستاندەر

ڕوپاک ئەحمەد پەڕلەمانتاری کۆمەڵی ئیسلامی لە پەڕلەمانی کوردستان لە چاوپێکەوتنێکی لەگەڵ کەناڵی پەیام ڕایگەیاند فڕاکسیۆنی کۆمەڵ لەهەوڵدایە لەگەڵ فڕاکسیۆنەکانی تری پەڕلەمان بانگێشتی سەرۆکی حکومەت مەسرور بارزانی بکات بۆ بەردەم پەڕلەمان بۆ لێپێچینەوە لەسەر ئەوەی دوومانگە موچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەش نەکراوە.

ئەو پەڕلەمانتارەی کۆمەڵ گووتیشی ئەگەر ئەندامانی پەڕلەمان ڕازینەبوون بە وڵامەکانی سەرۆکی حکومەت، ئەوا پەڕلەمان بەزۆرینەی دەنگی ئەندامانی دەتوانێت متمانە لە سەرۆکی حکومەت بسێنێتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.