ئارام هادی
قسەکانی هێمن هەورامی لەکۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەی دوێنێدا لەسەر یەکێتی، جارێکیتر دواخستنی کۆبونەوە چاوەڕوانکراوەکەی سبهینێی نێوان مەکتەبی سیاسی (یەکێتی و پارتی) لێکەوتەوە، ئەمە جگە لەوەی گەر پارتیەکان پارێزبەندیان لە سۆران عومەر وەرگرتبێتەوە، بەدیوەکەیتردا گۆڵێکیشیان لەخۆیان و لەکەسی دووەمی حزبەکەی خۆیانکرد کە تەمسیلی پارتی دەکات لە سەرۆکایەتی حکومەتدا، هەروەها لەداهاتودا کاردانەوەی خراپی ناوخۆیی و دەرەکی بەدوادادێت، هاوکات ئەو مەرکەزیەتە توندەی پارتی لە حوکمڕانی ناوخۆی حزبەکە و حکومەتدا ئایندەی کوردستان بەرە و لێکترازانی زیاتردەبات، کە هەڵبژاردنی پێشوەختە دەکاتە ئامانجی حزبەکانی دەرەوەی پارتی.
ئەوەی دوێنێ لە پەرلەمان ڕوویدا بەتەنها دژی سۆران عومەر نەبوو، بەڵکو پارتی ڕێزی ڕێککەوتنەکانی خۆشی لەگەڵ ئەو حزبانە نەگرت کەپێکەوە کابینەی نۆیان پێکهێناوە، ئێستاش لایەنە سیاسیەکانی دەرەوەی پارتی دەبێت بەجدی کاربکەن بۆ ستۆپ پێکردنی ئەو جۆرە لەسیاسەتی پارتی کە پێیان وایە یەکڕیزی ئەوەیە پارتی چی بوێت ئەنجامی بدات و کەس قسەنەکات، نەوت بفرۆشێت و موچەی موچە خۆران نەدات و بەخەڵکیش بڵێ حکومەت نزیکەی 27ملیار دۆلار قەرزدارە!!، لە ڕێککەوتن لەگەڵ بغداد تەنها ڕەچاوی بەرژەوەندیەکانی خۆی بکات و باکی بە میللەت نەبێت و هتد…
بەشێکیتری لێکترازانەکە پەیوەندی بە هەڵەتێگەیشتنی سیاسەتی پارتیە کە بەپێوەری کۆن سیاسەت لەگەڵ یەکێتی دەکات، سەرکردایەتی نوێی یەکێتی هەرگیز وەک ڕابردوو ئۆکەی بۆ هەڵەکانی پارتی ناکات و چاویان لە ئاست داناخات، ئەمەش چەند جارێک لە سیاسەتی نوێی یەکێتی ڕەنگیداوەتەوە و نوێترینیشیان بایکۆتی دانیشتنەکەی دوێنێی پەرلەمان بوو کەتیایدا فراکسیۆنی یەکێتی بە سەرۆکی پەرلەمانیشەوە ئامادەی دانیشتنەکە نەبون.
11کورسی کۆتاکان.
پارتی بەجۆرێک دەستی خستووەتە ژیانی پێکهاتەکانیتری هەرێمی کوردستانەوە تەنانەت نایەڵێت لەو 11کورسیەی وەک کۆتا بۆیان دانراوە هیچ کەسێکیان بەبێ تێپەڕبوون بەفلتەری پارتیدا بگاته پەرلەمان، کە لەڕاستیدا ئەو یانزدە پەرلەمانتارە بهداخهوه تەمسیلی ڕاستەقینەی پێکهاتەکانی خۆیان ناکەن جگە لە ڕاکەڕاک بە دوای سیاسەتی پارتی و پشتکردن لە مەهامی ڕاستەقینەی پێکهاتەکانیان، کاتی ئەوەش هاتووە پێکهاتەکان خۆیان ڕێکبخەنەوه و جاری داهاتوو دڵخوازی خۆیان ڕەوانەی پەرلەمان بکەن، دهرهاویشته خراپهكانیتری دهستوهردانهكانی پارتی لهناو پێكهاتهكاندا ڕێژهی دهنگی حهقیقی بزركردوون بهجۆرێك زۆرترین ڕێژهی دهنگی بهدهستهاتووی كاندیدهكانیان له ئاستێكدایه كهشیاوی باسكردن نهبێت.
دواجار: سهرهتا پێویسته لایهنه سیاسیهكان و لهسهروو ههمووشیانهوه یهكێتی نیشتمانی کوردستان لهڕێگهی دیالۆگهوه لهگهڵ پارتی بگهنه لێكتێگهیشتن و وابكهن هاوسهنگی هێز بگێڕنهوه بۆ ناو سیاسهت و ئیدارهدانی ههرێم، گهرنا ئەنجامدانی ههڵبژاردنی پێشوهخته باشترین بژاردهیه.