بۆچی پارتی وەزیری دارایی عێراقی پێنەدرا “ئەگەر هەیە وەزارەتی دەرەوەشی پێنەدرێت”

لەلایەن ستاندار Posted on 210 جار بینراوە

ستاندەر

پەرلەمانتارێكی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایدەگەیەنێت پێنەدانەوەی وەزارەتی دارایی بە پارتی بۆ فشاری لایەنە شیعیەكان دەگەرێتەوە.

خالیدە خەلیل پەرلەمانتاری پارتی لەمبارەیەوە رایگەیاند ” بەهۆی فشاری بەردەوامی لایەنە شیعیەكان لە كابینەكەی مستەفا كازمی لەشوێنی وەزارەتی دارایی بریاردرا وەزارەتی دەرەوە بە پارتی بدرێت”.

وتیشی ئێمە پابەندین بە پشتیوانی حكومەتی نوێ و گفتوگۆ سیاسیەكانیش بۆ تێپەراندنی ئەو دۆخە بەردەوامە.

جێی باسە پێشتر چەند سەرچاوەیەكی پارتی رایانگەیاندووە ئێستا لایەنە شیعیەكان كار بۆ ئەوە دەكەن چۆن رێگریان كرد وەزارەتی دارایی بدرێتەوە د.فوئاد حوسێن، بەهەمان شێوە هەولدەدەن رێگری بكەن وەزارەتی دەرەوەش وەربگرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.