یەکێتی و گۆڕان هەوڵەکانیان بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتن نامەیەکی نوێ چڕدەکەنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 194 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر بزوتنەوەی گۆڕان و یەکێتی نیشتیمانی لەئێستادا لێژنەیەکیان پێکهێناوە بۆ تاوتووێکردنی گۆڕانکاریەکانی ئەو دوایانەی عێراق و هەرێم، و کارکردن بۆ واژۆکردنی ڕێککەوتننامەیەکی نوێ لەنێوانیاندا کە خاڵەکانی ڕێککەوتننامەکەی دەباشان بگرێتە خۆ.

جێگای باسە کۆبوونەوەکەی پەڕلەمانی کوردستان بۆ هەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر پەڕلەمانتار سۆران عومەر ناڕەزایەتی زۆری حزبەکانی هەرێمی بەدوایخۆیدا هێنا و بزوتنەوەی گۆڕانیش بەنیازە پێداچوونەوە بە پەیوەندیەکانی لەگەڵ پارتی بکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.