قولابەکەی لادانانی پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر و لێدان لە یەکێتی

لەلایەن ستاندار Posted on 253 جار بینراوە

سەلمان کۆچەری

دوای ئەوەی سۆران عومەر ئەندامی پەرلەمانی کوردستان ھەندێک دۆکیومێنت و سەرچاوەی لەسەر کۆمپانیای بەرپرسەکان دەست دەکەوێت و پاشان لە ئیعلامەکانەوە ئاماژە بەوە دەکات کەوا سەرۆکی حکومەت خاوەنی کۆمپانیا و باندە پارتی و مەکتەبی سیاسی بەو بابتە زۆر توڕەو نیگەران دەبن، ھەربۆیە مەسررو بارزانی لە کۆبوونەوەی مەکتەبی سیاسی ئەو بابەت دەخاتە گفتوگۆ و پاشان ھەرسێک سەرکردەی سەرپەرشتیاری پارتی مسعود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی کۆدەنگ دەبن لەوەی لەڕێی فشاری پەرلەمان و بەکارھێنانی نفوزی خۆیان لە پەرلەمان پارێزبەندی لەسەر سۆران عومەر لادەن. چەند ھەولێکی شخسی ھەبوون بۆ ئەوەی دۆخەکە نەگاتە لادانی پارێزبەندی بەڵام سۆران عومەر بە سەرکردایەتی کۆمەڵی راگەیاندووە کە کۆمەڵی ئیسلامی تەکلیف لە پارتی نەکات و ئەویش تەنازول لە قسەو بەڵگەکانی ناکات، جێگەی ئاماژەیە پێشووتر لە ساڵی ٢٠٠٦ دەزگای ویکیلیکس لە رپۆرتێکی بڵاوکراوەیدا ئامادەژی بە گەندەڵیەکانی ھەردوو پارتی دەسەڵاتدار لە کوردستان و ناوی کۆمپانیاکانی یەکێتی و پارتیشی داوە لەوەی چۆن بە داھاتی نەوت و سەرمایەکانی ترەوە مامەڵە دەکەن، بەڵام دەوترێت پارتی بەوەی نیگەران بووە کە سۆران عومەر تەنیا باسی لە کۆمپانیاکانی پارتی کردووە ھەرچەند رونە کە ئەو پەرلەمانتارە پێشووتر دەیان بەڵگەی لەسەر ھەردوو حیزب بڵاوکردۆتەوە.
بۆ لەڕێی پەرلەمانەوە؟
جیاواز لە ھەنگاوەکانی پێشووی لە فشاری سەربازی و ئەمنی پارتی بەرنامەو کاری سیاسی گۆرانکارای بەسەردا ھاتووە و مەسرور بارزانی حکومرانیەی پۆلیسی و یاسایی استغلال کراو پەیڕەو دەکات و ١٠ ساڵ بەر لە ئێستا ئەجینداو پلانی پارتی بۆ ئەوە بووە کورسیەکانی پەرلەمانی بگەێنێتە ٤٥ کورسی بەھاوکاری کەمینەکان بە ١٠ پەرلەمان و پاشان عیلاقاتی تووندی سیاسی لەگەڵ ھەندێک لایەنی تر بتوانێت پەرلەمان بکاتە وێستگەی فشار و جوڵانەکانی بەرامبەر لایەنەکان، لەو ھەنگاوەشیدا پارتی سەرکەوتوو بووە، ئێستا لە جێی ئەوەی پەرلەمان پرۆژە یاسای بنووسێت حکومەت خۆی پرۆژە یاسا دەنووسێت و دەیداتە فراکسیۆنی زەرد و ھەر مەبەستێکیشیان ھەبێت بەزۆرینەیەکی نا عەدالەت دەیچەسپێنن، پەرلەمانیش لە دامەزراوەیەکی تشریعی و چاودێریەوە دەکەنە فەرمانگەیەکی نووسینەوەی یاسا و پرۆژە یاسا، لە قۆناغەکانی دواتریشدا مووچەی پەرلەمانتار دەکەنە ٢ ملیۆن و نیو بۆ ٣ ملیۆن و بۆ ئەوەی دەستی پەرلەمانتار بگرن و لە لایەکی تریشەوە ئیرادەی ھەندێک لە پەرلەمانتارەکان بکڕن، ئەگەر پێشوو پەرلەمان وێستەگەیەکی مەترسیدار و حەزەر بووبێت بۆ پارتی دیموکراتی کوردستان لە ئێسادا بۆ پارتی پەرلەمان کارتێکی فشارەو سویچەکەیی و سوکانەکەی لە دەستی پارتیدا، یەکێتی نیشتیمانی کوردستان درکی بەو جوڵەو ھەنگاوانەی پارتی کردووە ھەر بۆیە ئێسا دۆسیەی سۆران عومەر ئیسغلال دەکەن و دەیانەوێت فشارێکی ناوخۆیی و نێودەولی دروست بکەن و رۆڵی پەرلەمان لەو دۆخە دەربھێنن.
سەندنەوەی پارێزبەندی لە سۆران عومەر فشار لەسەر کۆمەڵ و لێدانێک لە یەکێتی….
لەگەڵ ناوی سۆران عومەر پارتی بە مەبەست ناوی دوو پەرلەمانتاری بزووتنەوەی گۆران و چەند پەرلەمانتارێکی تر دەخاتە دەنگدانەوە، کە مەبەست لێی دروستکردنی رای شەقام بە نەرێنی لەسەر علی حمە سالح و بێ نفوزکردنی بەکارھاتووە، بەپێی زانیاریەکانی سەرکردایەتی باڵای گۆران لە ناوھێنانی ئەو پەرلەمانتارانە ئاگادارکراونەوە و پارتی پێیڕاگەیاندوون کە ئەوان پارێزبەندیان لێناسەنرێتەوە بەڵام لە ئەگەری دووبارەبوونەوەی نیگەرانی لەسەریان پارتی ئەو فشارە بەکاردەھێنێت، دەوترێت موستەفای سەید قادر لەو بابەتە ئاگادارکراوەتەوە، ھەرچی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانە لەو نێوندەدا بێ رۆڵ دەگیرێت و نامەکەی مەلا بەختیاریش شخسی خۆی بووە، بەڵام لاھوری شیخ جەنگی لەو جوڵەی پارتی نیگەران بووەو دەیەوێت ئەو دۆخە ئیستغلال بکات لە دروستکردنی رایەکی گشتی لەدژی پارتی و نفوزی پارتی لە ناوچەکەدا ھەر بۆیە ئیعلامە سێبەرەکانی یەکێتی کەوتوونەتە سەنگەری بەرگری لە سۆران عومەر، دوو فراکسیۆنی ھاتووە دەر لە پەرلەمان وتویانە ئێمە لەگەڵ سۆران عومەر نین بەڵام بۆ موزایەدەی سیاسی ئەو کارە دەکەین و بایکۆتی پەرلەمان دەکەین، تاکە فراکسیۆنێ لەو بەینەدا بێ موزایەدە ھەڵوێستیان وەرگرتووە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامیە و لە سەرەتاوە دژی ھەڵگرتنی پارێزبەندی لەسەر سۆران و بێ ئەرزشکردنی پەرلەمان بوون, سەبارەت بەیەکێتی ئەگەر مەبەستیان بوایە دەیانتوانی بە ئامادەبوونی سەرۆکی پەرلەمان لە ناو پەرلەمان و پەرلەمانتارانیان بابەتی ھەڵگرتنی پارێزبەندی لە سۆران عومەر ڕابگرن و دوایخەن بەڵام فراکسیۆنی سەوز بە ناچاری بە سەرۆکی پەرلەمانیشەوە پەرلەمانیان جێھێشتووە، ئێستا پارتی ئەو پەیامەشی بە یەکێتی داوە کە بەبێ بوونی سەرۆکی پەرلەمان و فراکسیۆنی سەوز دەتوانن کاری پەرلەمان ڕاییبکەن کە خودی ئەو بابەتە بەر لەوەی لێدانێک بێت لە کۆمەڵی ئیسلامی، زەبرێکی گەورەیە لە یەکێـی نیشتیمانی کوردستان و ئەویش بێ رۆڵ کردنی پێگەی یەکێتیە لە پەرلەمان چونکە یەکێتی پێی وایە دەبێت لەمەودوا قەرارەکان لە کوردستان قەراری ھەردووک حیزب بێت نەوەک پارتی دیموکراتی کوردستان بە تەنیا و یەکێتی لە دوای کۆنگرە پێیوایە دەبێت لە کوردستاندا خاوەن قەراری فعلی بن و چیتر پارتی کوێخا نەبێت.
کۆمەڵی ئیسلامی سولح دەکات یان سۆران عومەر دادگایی دەکرێت
ئەوەی پارتی چاوەڕێی نەدەکرد وەڵامی کۆمەڵی ئیسلامیە لەبەرامبەر ئەو جوڵەو فشارانەی پارتی کە تێیدا دەسەڵاتی بێمنەت کرد کە دۆسیەی پەرلەمانتارە چالاکەکەیان رەوانەی دادگا بکەن و لە ئاستی سەرکردایەتی ئەو حیزبەش تەکلیف لە پارتی نەکراوە تا لە داواکەیان لە لادانی پارێزبەندی شیوان ببنەوە، ھەوڵی شخسی لە ناو کۆمەڵدا ھەبوون بەوەی کۆمەڵی ئیسلامی داوای دانیشتن و گفتوگۆ لەگەڵ پارتیدا بکات و بەڵام سۆران عومەر بە ئەمیری حیزبەکەی ڕاگەیاندووە کە نابێت تەکلیف لە سەرۆکی ھەرێم و مسعود بارزانی بکات، بۆیە کۆمەڵ ئەو بابەتەی زیاتر کردۆتە مەسەلەیەکی یاسایی و جەماوەری، گرەوی کۆمەڵی ئیسلامی لەگەڵ پارتیدا لەسەر ئەو بابەتەدا فشاری جەماوەری و فشاری باڵوێزەکان یەکلاییی دەکاتەوە، بۆ دواجار ھەوڵ دەدرێت کۆمەڵ ئەو بابەتە نەکاتە سیاسی بەڵکو چاوەڕێی کاردانەوەی شەقام و فشارەکانی دەزگا و رێکخراوە مەدەنیەکان دەکات، لە ڕوی دیبلۆماسی و ئابڕوشەوە ھەڵگرتنی پارێزبەندی پەرلەمانتار تەنیا لەسەر باسی گەندەڵی و رەخنەگرتن لە دەسەڵات پێگەی ھەرێم لە کەدار دەکات.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.