ناوەرۆكی كۆبونەوەكەی پارتی و یەكێتی بە سەرۆكایەتی بەرهەم ساڵح ئاشكرادەبێت

لەلایەن ستاندار Posted on 288 جار بینراوە

ستاندەر

بریارە ئەمرۆ ئێوارە بەسەرپەرشتی د.بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق، كۆبونەوەیەك بە ئامادەبونی نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێم و چەند بەرپرسێكی مەكتەب سیاسی و سەركردایەتی یەكێتی.

جێی باسە بریارە لە كۆبونەوەكە دواین پێشهاتەكانی پەیوەندی پارتی و یەكێتی تاوتوێبكرێت، كە ئێستا بە روونی لە نێو پارتی دوو ئاراستە هەیە، ئاراستەیەك كە خۆی لە نێچیرڤان بارزانی دەبینێتەوە، ئامانجی ئەوەیە سەرۆكایەتی هەرێم بكاتە دامەزراوەیەك بۆ هەموو لایەنەكان و كۆكەرەوە بێت بە ئۆپۆزسیۆنیشەوە، بەڵام لەبەرامبەردا ئاراستەی سەرۆكایەتی حكومەت بەرووی پەرتكردنە جگە لە ئۆپۆزسیۆن لایەنەكانی ناو حكومەتیشی نیگەران كردووە.

چاودێران پێیان وایە پێناچێت كۆبونەوەكەی ئەمرۆی سلێمانی دەرەنجامێكی ئەوتۆی لێبكەوێتەوە، بەتایبەت كە ئاراستەكەی سەرۆكی حكومەتی هەرێم و هاوكات جێگری سەرۆكی پارتی ، جیایە لە ئاراستەی سەرۆكی پارتی و سەرۆكی حكومەت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.