نەبەز ئەکرەم
یادی ئەنفالی کۆیەو دەوروبەری و دووبارەکردنەوەی هەمان داواکاری
ئەنفال ئەوتاوانە گەورەیە بوو کە ڕژێمی لەناوچووی سەدام بەهاوکاری جاش و مستە شاری کورد ،بەهەشت قۆناغ دەرهەق بەخەڵکی بێتاوانی کورد ئەنجامیدا لەساڵی 1988کەزیاتر لە (182000) هەزار مرۆڤی بێتاوانی کوردی زیندە بەچاڵ کرد لەژن و منداڵ و کچ وکوڕو پیرە پیاو کە تا ئێستاش زۆربەی هەرەزۆریان گۆڕەکانیان وونە جگەلەوێران بوونی هەزاران گوندو لادیێ کورد نشین ،ئەنفالی دەشتی کۆیەلەچوارچێوەی پڕۆسەی ئەنفالی چوار دابوو ناوچەکانی ( دۆڵی زیێ بچوک ، دەشتی کۆیه، تەق تەق و ئاغجەلەرو شوان) دەگرێتەوە کەزیاتر لە 900 مرۆڤی کوردی بێتاوانی زیندەبەچاڵ کرد لەژن و پیاو منداڵ و پیر بێ سەرو شوێن کران ، وێران بوونی دەیان لادێ ، ساڵانە لەمانگی 5 یادی ئەنفالی کۆیەو دەورووبەری دەکرێتەوە ،ئەم ساڵ کەیادی (32) ساڵەی ئەم تاوانەگەورەیە دەکەینەوە ،بەداخەوە ئێمەی کەس وکار ئەنفال کراوان زیاتر لە(20) بیست ساڵە هەمان داواکاری بەکویێ بەرپرسانی ئەم حکومەتە دائەدەین ، ڕاستە ڕژێمی لەناوچوی سەدام ئازیزترین کەسی لێ ئەنفال و زیندە بەچاڵ کردین ، زۆربەمان لەکەس و کاری ئەنفال کراوان لەنازی بێ باوکی و بێ دایکی بێ بەش کرد ، بەڵام ئەوەی زیاتر ئێمەی کەس وکاری ئەنفال کراوانی ناڕەحەت و دڵ تەنگ و نیگەران کردوە ، بێ باکیی و گویێ پێ نەدانی کاربەدەستانی حکومەتی هەرێمی کوردستانە بەداواکاریەکانمان ، زیاتر لە بیست ساڵە ئێمەی کەس و کاری ئەنفال کراوان داوادەکەین، هەموو ئەوجاش و مستەشارانەی دەستیان هەبوە لەم تاوانە گەورەیە پێویستە لەدادگایەکی دادپەروەرانە بەبەرچاوی کەس و کاری ئەنفال کراوان و خەڵکی کوردستان دادگای بکرێن بۆئەوەی لایەنی دەروونی کەس و کاری ئەنفال کراوان ئاسودەبێت کەبەچاوی خۆیان ببینن ئەوانەی دەستیان لە زیندە بەچاڵ کردنی ئازیزترین کەسیان داهەبوە بەسزای خۆیان بگەێنن بەڵام بەداخەوە حکومەتی هەرێم بە پێچەوانەی ئەو داواکاریە ڕەوایە ، هەموو ئەوجاش و مستەشارانەی لەپاڵ ئاڵای کوردستان و حکومەتی هەرێم پارستوەو پۆست و پلەو دیوە خانەنەی بۆ بڕیوەتەوە، بەشێک لەکەس و کاری ئەنفال کراوان بەئاواتی دادگای کردنی جاش و مستەشارەکان سەریان نایەوە ماڵ ئاوایان لەژیان کرد، ئێمەی کەس و کاری ئەنفال کراوان داوادەکەین کە پێویستە بژیوی ژیانی کەس و کاری ئەنفال کراوان باشتر بکرێت و مووچەیەکی شایستەیان بۆدابین بکرێت کەبەلایەنی کەمەوە لەئاست ئەو قوربانیدانە دابێت ، بەڵام بەپێچەوانەوە حکومەتی هەرێم کەمترین مووچەی بۆ واڕسی ئەنفال کراوان بڕیوەتەوە لەبەرامبەر ئەوەدا ئەو مستەشارانەی دەستیان لە شاڵاوی ئەنفال داهەبو مووچەکانیان چەند قاتی مووچەی واڕسی ئەنفال کراوانە ، بەشی زۆری واڕسی ئەنفال کراو کەس وکاری ئەنفال کراوان لەدۆخێکی خراپی دارای ژیان بەڕێدەکەن ، ئێمەی کەس و کاری ئەنفال کراوان داوادەکەین کەپێویستە حکومەتی هەرێم هەوڵی هێنانەوەی ڕووفاتی پیرۆزی ئەنفال کراوان بدات بەڵام بەداخەوە لەم ڕوەوە حکومەتی هەرێم کەمترین هەوڵی داوە سەڕەڕای بوونی داهاتێکی زۆر لەبەردەستی حکومەت ، چەندین ساڵە ئێمەی کەس و کاری ئەنفال کراوان داوادەکەین کەپێویستە کوڕو کچی واڕسی ئەنفال کراوان ئەوانەی دەرچوی زانکۆ پەیمانگا کانن دابمەزرێنن و هەلی کاریان بۆ بدۆزرێتەوە ، بەڵام بەپێچەوانەوە حکومەتی هەرێم کوڕو کچی مستەشارەکان دادەمەزریێنێ و کاریان پێ دەدات، چەندین ساڵە داوادەکەین کەپێویستە کەس وکاری پلەیەکی ئەنفال کراوان ، لە بینینی پزیشک و چارەسەری نەخۆشی و نەشتەرگەری ببەخشرێن چونکە زۆربەیان بەدەست دەیان نەخۆشی دەناڵێن و پارەی چارەسەریان نیە وبەشێک لەوانە بەداخ و ئاهو ناڵەی ئازاری نەخۆشەکانیان سەریان نایەوە ،حکومەت لەمەشدا هەربێ کوێ بوو ، چەندین ساڵە داوادەکەین کە پێویستە حکومەتی هەرێم مۆنۆمێنت و مۆزەخانەی تایبەت بە تاوانی ئەنفال لەناوجە جیاجیاکانی ئەنفال کراون دروست بکات بۆئەوەی کارەستەکانی پاشماوەکانی ئەنفال لەم شوێنانە ئەرشیف و پارێزراوبن و، وەک بەڵگەیەک بۆ توێژینەوە سوودی لێ وەربگیرێ،لەلایەن توێژەرانی ناوخۆ و بیانی ، نەوەی دواڕۆژ ببینن و بزانن کەئەنفال جیەو میللەتی کورد جی لێ بەسەرهاتوە ،بەڵام بەداخەوە لەم ڕوەوە حکمەتی هەرێم کەمترین هەوڵی داوە،
بۆیە ئێمەی کەس و کاری ئەنفال کراوان ساڵانەلەیادی ئەنفال و بەدەم دووبارەو سەدبارەی هەمان داواکاری ئازار دەچێژین کە حکومەتێک بەقوربانی دانی ئەنفال دروست بووبێ و ئێستا کوێ بۆ داواکاریەکانت نەکرێ ، جکە لەبەڵێنی درۆ و بێ کردار هیجی ترنەکات ، حکومەتی هەرێم پرسی ئەنفالی نەکردوە بەخەمی خۆی،