زۆرینەیەكی پەرلەمانی دژی فوئاد حوسێن دروستكراوە و پەیامێكیش ئاراستەی كورد دەكەن

لەلایەن ستاندار Posted on 219 جار بینراوە

ستاندەر

فازل جابر، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی فەتح رایدەگەیەنێت رێكەوتنێك لەنێوان سەرۆكی كوتلەكانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دروستبوە كە بەهیچ شێوەیەك رێگا بە د.فوئاد حوسێن نەدرێت دەنگی پێبدرێت بۆ وەرگرتنی پۆستی وەزیری دەرەوەی عێراق، وتیشی ئەو پەیامە نێردراوە بۆ كورد كە پێداگری لەسەر دانانی فوئاد حوسێن نەكات چونكە دەنگ ناهێنێت.

فازل جەبر راشیگەیاند ئەو بریارە لە چوارچێوەی ئەو هەوڵەیە كە رێگری كرتنە لەوەی هیچ وەزیرێكی پێشوو بەتایبەت لە كابینەكەی عادل عەبدولمەهدی جارێكی تر پۆستی وەزیری وەربگرن.

جێی باسە ئاراستەكان بۆ ئەوە دەچن كە لەژێر فشاردا كاندیدی وەزیری دەرەوە بە كەسێكی تر بگۆردرێت لەلایەن پارتیەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.