دوو ڕووی یەک دراون….

لەلایەن ستاندار Posted on 500 جار بینراوە

ئاسۆ سیان

حکومەتی ناوەند و حکومەتی هەرێم خالی هاوبەشیان گەلێک زۆرە و بۆیە با هیچ لایەک موزایەدە نەکات بەسەر یەکتر لەوەی کە ئەو باشتر بێت بۆ؟
۱- لە رووی خزمەتگوزاری وەک پێویست نین لەگەل ئەوەی سالانە بودجەیەکی زەبەلاح دابین دەکرێت بۆ ئەو سێکتەرە.
۲- بژێوی هاوڵاتیان ئەوە بە چاوی سەر دەبینین کە چۆنە .
۳- هەموو حیزبە دەسەڵات دارەکان لە هەر دوولا هێز و لیوای تایبەت بە خۆیان هەیە .
٤- تەواوی پۆست و چومگە هەستیارەکان کەسی نزیک و گوێ لە مستی خۆیان دادەنێن.
٥- تەنها بە دروشم دیموکراسییان قبولە لە مەیدانی پراکتیک دیکتاتۆرن.
٦- تەنها بە ژمارە کابینەکان دەگۆرێن و هەندێک بەرپرس سودمەندی ماددی دەبن و لە جوهردا هیچ گۆرانکاریەک لە سیستەمی وولات بەڕێوەبردن روو نادات.
۷- هەر دوو لا هیچ پلانێکی کورت و دڕێژ خایەنیان نیە بۆ ژێرخانی ئابوریەکی بە هێز .
۸ -وڵاتانی دەوروبەر بە تایبەتی ئەمریکا و ئێران و تورکیا کاریگەری تەواویان لەسەر بریارە سیاسیەکان هەیە.
۹- هەردوولا پەند و دەرسیان وەرنەگرتووە لە گۆرانکارییەکانی دەووربەر بە گشتی و بە تایبەتی ڕژێمی پێشوو .
۱۰- بەهۆی ئەوەی کە بەلێنیان زۆر داوەو جێبەجێیان نەکردوە ئێستا هیچ متمانەیان نەماوە لای هاوڵاتی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.