مانه‌وه‌ی بۆچی باشه‌؟

لەلایەن ستاندار Posted on 272 جار بینراوە

سەرکۆ ئازاد گەڵاڵی
ئەندام پەرلەمانی کوردستان

یه‌كه‌م:: حکومەتێک لە کۆتا کۆبنەوەی وەزارتی دارایی ڕاسپاردبێیت، ١٣ جۆر دەرماڵەی فەرمانبەران و مامۆستایان و کارمەندانی تەندروستی و کارەبا و خوێندنی باڵا و داد و ھێزەکانی ناخۆ بە ناوی چاکسازی ببڕێیت، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشه‌!

دووه‌م :: حکومەتێک لە ٢٠ ملیۆن دۆلاری خێرخوازان نیوەی بخوات پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشە!

سێیەم :: حکومەتێک ١٠ تریلۆن دیناری داھاتی سالێکی دیار نەبێیت، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشه‌!

چواره‌م:: حکومەتێک نیوه‌ی داهاتی فرۆشی نه‌وتمان به‌ناوی‌ كرێی ده‌رهێنان و گواستنه‌وه‌ی نه‌وته‌وه‌ لێ وون بكات، پێمان بلێن مانەوەی بۆچی باشە!

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.