دواین بریاری پارتی لەبارەی كاندیدكردنی فوئاد حوسێن بۆ وەزیری دەرەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 250 جار بینراوە

ستاندەر

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی پركردنەوەی پۆستی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەلایەن حیزبەكەی رایگەیاند: بڕیارە پێش جەژن ئەو وەزارەتانەی ماون، كە حەوت وەزارەتن، سەرۆكوەزیران كاندیدی سەرجەمیان پێشكەش بكات و پەرلەمانیش دەنگی لەسەر بدات، كە وەزارەتی دەرەوە بەر پارتی دەكەوێت و كاندیدەكەشی فوئاد حوسێنە و بریاری یەكلاكەرەوەی لەسەر دراوە و نایگۆڕین.

ئەوە لەكاتكێدایە حەنان فەتلاوی پەرلەمانتاری هاوپەیمانی فەتح رایگەیاند كوتلە سیاسییەكان بریاریان داوە بۆ هەموو وەزارەتەكان كاندیدی نوێ هەبن، بەو پێیەی ئامادەنین دەنگ بە فوئاد حوسێن بدەن

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.