ستاندەر
فەرید ئەسەسەرد سكرتێری ئەنجوومەنی سەركردایەتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان رایدەگەیەنێت: ئێستا پارتی دیموكراتی كوردستان بووەتە دوو باڵ، كە هەموو جارێك باسیشیان دەكەین دەڵێین ئەوان وەكو ئێمەیان لێهاتووە پێش كۆنگرەی چوارەم.
دەشلێت ئەو كێشانەی لەناو ئەواندا هەیە ئێمە توانیمان لەكۆنگرەی چوارەمدا چارەسەرییان بكەین، بەڵام نەخۆشیەیكەی پێشتری ئێمە گواستراوەتەوە بۆ ناو پارتی.
لە دیدارێكی دەنگی ئەمریكا ناوبراو راشیگەیاندووە ئەوەی لە پەرلەمان روویدا لەسەر گروپێكی ناو پارتی حیساب دەكرێت نەك هەمووی و ئەوانەشی هەموو جار قسەلەسەر ئێمە دەكەن گروپێكی ناو پارتین.