سەركردەیەكی پارتی دان بە هەبونی جیاوازی لەنێو خۆی پارتیدا دەنێت

لەلایەن ستاندار Posted on 209 جار بینراوە

ستاندەر

عەلی حوسێن، ئەندامی سەركردایەتی پارتی وەڵامی فەرید ئەسەرد دەداتەوە و رایدەگەیەنێت یەك مەرجەعمان هەیە ئەویش ماڵی بارزانە.

لە بارەی هەبونی بۆچونی جیاواز لەناو پارتی رایدەگەیەنێت:” ئێمە حیزبێكی دیموكراتین ئاساییە لەناوخۆی سەركردایەتی و مەكتەب سیاسی بۆچوونی جیاوازمان هەبێت: بەڵام پارتی لەو حیزبە كوردییانەیە هیچ باڵ و ئاڕاستە و گروپێكی جیاوازمان نییە یەك “مەرجەع-مان” هەیە ئەیش (ماڵی بارزان) و  جەنابی سەرۆك مەسعود بارزانی-یە.

لە دیدارێكی رۆژنامەوانی عەلی حوسێن رایگەیاندووە: هۆكاری كۆنەبوونەوەی پارتی و یەكێتی ئەوەیە سەركردایەتی یەكێتی نوێیە، ئەگەرنا هۆكاری تری جەوهەری نییە.

دەشڵێت: سەركردایەتی نوێی یەكێتی پێویستیان بە ئەزموونی نوێ هەیە بۆ شێوەی مامەڵەكردن لەگەڵ پارتی، بێگومان سەركردایەتی نوێی یەكێتی لە سەرەتای “تەعریفی” خۆیاندان و بەرنامەی خۆیان بۆ ئەو خەڵكانە هەیە كە چەند ساڵێكە لەیەكێتی دابڕوان.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.