زانیاری زیاتر لەبارەی بردنە دەرەوەی 6 ملیار دۆلاری هەرێمی كوردستان

لەلایەن ستاندار Posted on 237 جار بینراوە

ستاندەر

بەگوێرەی كۆمەلێك بەلگە كە پێگەی Ekurd.net ی ئەلیكترۆنی بڵاویكردۆتەوە، كۆمپانیایەک لە هەولێر بەناوی (ئابوور گروپ) نزیکەی (٦) ملیار یۆرۆ، دەنێرێتە دەرەوەی هەرێمی کوردستان بۆ ناوچەی کەناری وارف لە لەندەن بۆ بانکیHSBC کە یەکێکە لە گەورەترین بانکەکانی جیهان.

پارەكە لە ساڵی 2018 براوەتە دەرەوە كە لەو ساڵە هەرێمی كوردستان لە قەیرانێكی سەختی دارایی بوو لە هەموو ناوچەكانی كوردستان بەهۆی دواكەوتنی مووچە خۆپیشاندان و نارەزایەتی دەردەبردرا.

بەگوێرەی بەلگەكان كۆمپانیایەكە خاوەنەكەی كەسێكە بە ناوی شیروان كەمال عزیز، ژمارەی پاسەپۆرت و سەرجەم بەلگە كەسیەكانی تیایدا بڵاوكراوەتەوە.

جێی باسە كۆمپانیاكی ئابوور گروپ بەگوێرەی ئەو زانیاریانەی لە پێگەی فەرمی خۆیان بڵاویان كردۆتەوە لە ساڵی 2010 دامەزراوە و بەخێراییەكی زۆر گەشەی كردووە، لقی لە هەریەك لە ئەرمینیا و ئەفریقیا هەیە.

تا ئێستا سەرچاوەی ئەو پارانە نازاندرێت كە ئەو كۆمپانیایە بردویەتیە دەرەوە، بەڵام بەگوێرەی بۆچونی شارەزایان ئەو كەیسە دەكرێت لە چوارچێوەی سپی كردنەوەی پارە وەك تاوانێكی نێودەولەتی بەدواداچونی بۆ بكرێت.

كاروان گەزنەیی پەرلەمانتاری كوردستان رایدەگەیەنێت دوای گەیشتنی تەواوی بەلگەكان و بەدواداچونەكان سەرجەمیان ئاراستەی داواكاری گشتی دەكەین بۆ بەدواداچوون.

بەلگەكان:

 

No photo description available.

Image may contain: text

No photo description available.

Image may contain: text

No photo description available.

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

Image may contain: text

 

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.