یەكێتی لەبارەی كۆبونەوەی پەرلەمان هەڵوێستی كۆتایی راگەیاند

لەلایەن ستاندار Posted on 227 جار بینراوە

ستاندەر

دوای كۆبونەوەی شەش فراكسیۆنی پەرلەمان لە پەراوێزی لێسەندنەوەی متمانە لە پەرلەمانتار سۆران عومەر، جەمال حەوێر، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكێتی رایگەیاند  کێشە لە دەستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان هەیە و هەتا رێکنەکەون و میکانیزمی کارکردن نەگۆڕن بەشداری کۆبونەوەکان ناکەین.
وتیشی: پێمان وایە دەستەی سەرۆکایەتی هەم پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی پێشێل کردوەو هەم رێککەوتن نامەی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ پێکهێنانی حکومەت و پەرلەمان، کە یەکێک لە خاڵەکانی بریتیە لەوەی سەرۆک و جێگری سەرۆکی پەرلەمان بە رێککەوتن کاربکەن، کەبەداخەوە هەفتەی رابردوو ئەو رێیککەوتنە شکێندرا.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.