بۆ یەکلایکردنەوەی وەزیری دەرەوە گۆڕان داوایەک ئاراستەی بەغدا دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 207 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمین بەکر پەڕلەمانتاری پێشووی گۆڕان لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە دیمانەیەکی تەلەفزیۆنی ڕایگەیاند بۆ دیاریکردنی وەزیری دەرەوە نابێت بەغدا بەتەنیا گفتوگۆ لەگەڵ پارتی دیموکرات بکات بەڵکو پێویستە گفتوگۆ لەگەل سەرجەم حزبە کوردیەکان بکات، گوتیشی نابێت سوربوون لەسەر کاندیدکردنی فواد حسین بۆ وەزیری دەرەوە ببێتە هۆی تێکچوونی پەیوەندی نێوان هەولێر و بەغدا.

جێگای باسە چاودێرێکی سیاسی پێیوایە ئەو هەڵوێستەی گۆڕان لەجێی خۆیەتی کە داوا دەکات بەغدا گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم هێزە کوردیەکان بکات نەک بەتەنها لەگەڵ پارتی دیموکرات، چونکە وەزارەتی دەرەوە وەزارەتێکی گرینگە و پێویستە کەسێکی شایستە بۆ ئەو پۆستە دابنرێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.