ستراتیژیەتی پەسەندكراوی پارتی بۆ مامەڵە لەگەل وافیعی نوێی هاوسەرۆكانی یەكێتی ئاشكرادەبێت چارەنوسی حیزبەكانی تریش

لەلایەن ستاندار Posted on 344 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاری سەرچاوەیەكی بالای هەرێم ستاندەر، (پ د ك) لە پێناو ئارام بوونەوەی هەرێم پلانێكی نوێی بەدەستەوەیە ، ئەویش مامەلە كردن لەگەل بافیل تالەبانی، هوسەرۆكی یەكێتی لەلایەن سەرۆكی ( پ د ك)خۆی، كە تائیستا ئامادە نەبوو دان بەناوبراو بهێنێ .

ئەو پلانە یەكەم جار  لە دوا كۆبونەوەی (م س) ی پارتی گەلالە كرا،  بەلام وەك سەرچاوەكەی ستاندەر ئاماژەی پیكرد كاك مسعود ڕەتی كردەوە، دواتر بە هۆی ئەوەی فشارەكان زیاد بوون وكارتیش لەدەست پارتی كەم دەبویەوە،  كاك مسعود ئەو پلانەكەی پەسەندكرد، ئەوەش بوە بڕیاڕ لەكۆبونەوەیەكی داخراوی خێزانی و هەندێكی (م س)  كە لە رؤژانی ڕابوردو ئەنجامدرا  ئەویش بۆ ئەوەش راوێژ   بە كۆنە ئەندام (م س)ەكانی یەكێتی كرا ك ئێستاا لەڕێزی (پ د ك)ن ، لەگەل  هەندێكی تریش كە لەناو یەكێتی ماون  وتیایدا  ڕەزامەندی لەسەر ئەو پلانەی خوارەوە درا :

كاك مسعود خۆی پەیوەندی بە بافیل تالەبانی بكات و كێشەكانی نێوانیان چارەسەر بكەن ، تا ئەو ڕادەیەی رێكەوتنە ستراتیجیەكە زیندوو بكەنەوە ، خۆ دوور بخەنەوە لە   مامەلەكردن لەگەل لاهور شێخ جەنگی، پلانەكە وایە گۆڕانیش لە هەندێ لە هاوكێشەكان دووربخرێتەوە ، تەنها یەكێتی وپارتی حوكم بكەنەوە وەكو جاران فەرمانرەوایی بكەن و بریار لەسەر پێشهات و پرسە چارەنوسسازەكان بدەن،  حزبەكانی تری (گۆڕان -كۆمەل -یەكگرتوو..)  رۆڵێكی ئەوتۆیان نەبێت و وەك وەسفیان كردن حزبی بێسفەتن و جێی متمانە نین.

پیشتر (ستاندەر)زانی بووی كە سەركردایەتی نوێی (ی ن ك) ئەو پلانەی زانیوە و لە گفتوگۆی ناوخۆیی خۆیان بەشێوەیەك  لێكیان داوەتەوە كە ئەوە بۆ ڕێككەوتن نیە، بەلكو كێشە دروست كردنی ناو یەكێتیە بەتایبەتی لەنێوان هەردوو هاوسەرۆك، بەپێی ڕای چاودێران ئەگەری زۆرە ئەو پلانە سەركەوتوو بێت، چونكە سیستەمی هاوسەرۆكی بەگشتی ئەوخالە لاوازانەی هەیە كە بەئاسانی نیوانیان كەرت دەكریت، سەرچاوەكە وتی ویستی    (پ د ك)بۆ باشتركردنی پەیوەندیەكانی لەگەل یەكێتی، ئەوەیە شان بەشانی بافیل تالەبانی ئەندامیكی (م س)ی یەكێتی (كە پارتی بە دۆستی خۆیانی دەزانن) بگەڕێتەوە تەنیشت بافێل تالەبانی .

ئەگەری زۆر لە 24 سەعاتی داهاتوو پەیوەندی چڕوپڕلەنێوان سەرۆكی (پ د ك)و هاوسەرۆكی (ی ن ك)بكریتەوە

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.