داوەکەی کازمیی کێ دەگرێت؟

لەلایەن ستاندار Posted on 357 جار بینراوە

ئەمیر مام والی

لە دوای دەستبەکاربونی مستەفا کازمیی وەک سەرۆک وەزیرانی نوێی عێراق و دەرکردنی هەندێک بڕیاری گرنگ کە ئەگەر بێتو جێبەجێ بکرێن، بەڕادەیەکی زۆر باش دۆخی عێراق دەگۆڕێت.لەئێستادا چاوەکان لەسەر هەنگاوەکانی کازمیی وردتر بوەتەوە، ئەوەش لەپاش دەرکردنی چەند بڕیارێکی گرنگ کە بریتین لە: ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردنی پێش وەخت، بەهێزکردنی سوپای عێراق و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکان، ئازادکردنی خۆپیشاندەران، دادگایکردنی تاوانباران و بکوژانی خۆپیشاندەران، بڕینی مووچەی کەسانی بیانی و زیندوو کردنەوەی هەندێک پرسی گرنگ، کە دژ بە هەندێک گەورە بەرپرسی شیعەکانە.

بڕیارەکانی مستەفا کازمیی وەک داوێک وان، نێچیری داوەکەش یان لایەنە شیعەکانن یان نفوزی ئەمریکایە لە گۆڕەپانەکەدا. لە ئەگەری بەهێزکردنەوەی سوپای عێراق و هەڵوەشاندنەوەی میلیشیاکاندا،بە ڕادەیەکی زۆرخواستەکانی ئەمریکا لە عێراق بەدی دێت، ئەمریکا زۆر بەکەمی خۆی لە شەڕی دووژمنەکانی تێوە ئەگلێنێت، هەمیشە گەڕاوە بە شوێن لایەنێکدا بۆ ئەوەی شەڕی دژەکانی خۆی پێبکات و خۆشی بەناڕاستەوخۆ بەشدار بێت لەو شەڕەدا.
لە هەڵبژاردنی پێشوەختەدا کە ئەگەر بێت و میلیشیاکان نەمابن، ڕەنگە ڕێژەیی دەنگی (سونەکان)، بە ڕادەیەکی بەرچاو بەرز ببێتەوە، کە ئەوەش خواستی ئەمریکایە بۆ بێهێزکردنی شیعەکان و کەمکردنەوە یان نەهێشتنی نفوزی ئێران لە گۆڕەپانی سیاسی عێراقدا.

لە دوای پەیوەندییە تەلەفۆنیەکەی دۆناڵد ترەمپ بۆ مستەفا کازمی و دووپاتکردنەوەی پاڵپشتیەکانی ئەمریکا بۆ حکومەتی نوێی عێراق و هاتن و جێگر بونی هێزێکی دەلتای ئەمریکا لە عێراق، کە هێزێکی خێراو زەبر وەشێنن، لە دوای بڕیاردانی مستەفا کازمیی بۆ هەڵبژاردنی پێشوەختە و بەهێزکردنی سوپای عێراق، بە ئەگەرێکی زۆر نێچیری داوەکەی کازمی شیعەکان ئەبن. لەهەمان کاتدا د. ڕۆحانی سەرۆک کۆماری ئێران لە ڕێگەی پەیوەندییەکی تەلەفۆنیەوە پاڵپشتی حکومەتی ئێرانی بۆ مستەفا کازمی دەربڕی، ماوەتەوە سەر ئەوەی کە چاوەڕێی جوڵەکانی داهاتووی کازمی ببین، ئەگەر توانی هەڵبژاردنی پێشوەختە بکات و میلیشیاکان هەڵوەشێنێتەوە و کێشەکانی نێوان هەرێم و
بەغداد چارەسەربکات، گومانی تیا نیە کە کارەکانی دەچنە خانەی بەجێ هێنانی خواستەکانی ئەمریکاوە.ئەگەریش بە پێچەوانەوە، نەیتوانی میلیشیاکان کۆتای پێبهێنێت و کێشەکانی هەرێم و بەغداد چارەسەر بکات و هەڵبژاردنی پێشوەخت ئەنجامبدات، بێگومان کارەکانی دەچنە خانەی خواستەکانی ئێرانەوە و ئەمریکا دەبێتە نێچیری داوەکەی کازمیی.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.