ستاندەر
بەمەبەستی كۆتایی هێنان بە گرژیەكانی نێوان پارتی و یەكێتی، مەسعود بارزانی رێكەوتنێكی نوێ لەگەل بنەماڵەی تاڵەبانی (بافێل تاڵەبانی بە پلەی یەكەم و قوباد تالەبانی بە پلەی دووەم) ئەنجمدەدات.
دوێنێ ستاندەر زانیاری لەبارەی هەولێكی نوێی بارزانی بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی نێوان پارتی و یەكێتی كە لە دوای كۆنگرە دروستبوە بڵاوكردەوە.
بەگوێرەی زانیاری ستاندەر لە 48 كاتژمێری رابردوو هەوڵەكان بۆ ئەو مەبەستە هەنگاوی خێرای بریوە، بەجۆرێك رێكەوتنەكە لەسەر بنەمای رێكەوتنی ستراتیژی نێوان مەسعود بارزانی و مام جەلال ئەنجامدراوە، كە تارادەیەكی زۆر بەبۆچونی چاودێران رێكەوتنێكی بنەماڵەیی بو لەوەی رێكەوتنی دوو جیزبی سیاسی بێت، رێكەوتنی ئەوجارەش هەمان تایبەتمەندی هەیە، لەناو یەكێتی لاهور شێخ جەنگی و مەكتەبی سیاسی تا ئێستا بەشێك نین لەو رێكەوتنە نوێیە.
ستاندەر ئەمرۆ تەواوی رێكەوتنەكە بڵاودەكاتەوە.