مستەفا كازمی بۆ هەولێكی نوێ دەیەوێ پشت بە پێشمەرگە ببەستێت

لەلایەن ستاندار Posted on 273 جار بینراوە

 

ستاندەر

مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی نوێی عێراق پلانێكی نوێی بەدەستەوەیەك بۆ روبەروبونەوەی داعش ئەویش بەپشت بەستن بەپێشمەرگە.

بەگوێرەی راپۆرتێكی عەرەبی جەدید، مستەفا كازمی بۆ چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی كە لەناوچە كێشەلەسەرەكان دروستبوە دەیەوێت پشت بەهێزەكانی پێشمەرگە ببەستێت و مەترسیەكانی گروپە چەكدارەكان لەو ناوچانە بڕەوێننەوە.

بەبۆچونی مستەفا كازمی ناكۆكی نێوان هەرێم و بەغدا لەروی سەربازی وای كردوە گروپەكانی داعش دۆخەكە بۆ خۆبەهێزكردن بقۆزنەوە.

پێشتر وەزارەتی پێشمەرگە بۆچارەسەركردنی ئەو بۆشاییە ئەمنیە پێشنیاری بۆ بەغدا كردبو كە هێزێكی هاوبەشی سوپا و پێشمەرگە لەو ناوچانە دروستبكرێت بەڵام لەلایەن بەغدا رەتكرایەوە.

لەگەل دەستێكی كابینەی نوێی عێراق، گفتوگۆكانی نێوان وەزارەتی بەرگری و پێشمەرگە بۆ چارەسەركردنی ئەو بۆشاییە ئەمنیانەی ناوچە كێشەلەسەرەكان دەستی پێكردۆتەوە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.