ستاندەر
لە نوێترین توێژینەوەیدا بۆردی توێژینەوەی دەزگای ستاندەر لەژێر ناونیشانی پرسی لامەركەزیەت لەهەرێمی كوردستان، تاوتوێی پرۆژەی لامەركەزی سلێمانی دەكات و لەوە دەكۆلێتەوە كە سەرەنجامی ئەو هەولە چ لێكەوتێكی دەبێت.
لەبەشێكی توێژینەوەكە هاتوە گومان نییە ئەوجۆرە دیزاینەی ئێستای هەرێمی كوردستان لە ڕووەكانی سیاسی ویاسایی و ئیداریی گۆڕانی بەسەردا دێت، زۆر لایەن هەیە قازانجیەتی زۆر لاش زیانی بەردەكەوی، بەكورتی ئەو گۆڕانكاریانە ئەوانەی خوارەوە دەبێت :
- زۆرترین زیان بەر ( پ د ك) دەكەوێت، چونكە تا ئێستا هەموو هەرێمی كوردستانی لە دەستە.
- خودی قەوارەی هەرێمیش زیانی بەردەكەوێت، نیوەی هەرێم لەدوای ڕیفراندۆم ڕۆیشت، بەشێكی توركیا داگیری كردووە، دیارە زیاتر زۆنی زەردە، بەشێكیشی ناوی نراوە هەرێمی میدیا، ئەو بەشەش جیابێتەوە زۆنی زەرد زۆر كەم دەبێتەوە، زیانی گەورەی بەردەكەوێ و لەهەمان كات زیان بەر شكۆی جوگرافی هەرێمیش دەكەوێ .
- حكومەت و(پ د ك)وەك جاران ناتوانن ئیدارەی نەوت و گریبەستەكان بكەن، قەیرانێك ڕووبەڕووی ئەم ناوچەیە دەبێتەوە .
- لەكۆتاییدا هەر لایەنە و بەجیاواز تەعامول لەگەڵ بەغدا دەكەن.
- ناوەناوە قەیران لەنێوان هەردوو لای مەركزی و لامەركەزییەت دروست دەبێت.
بەڵام لەكۆتاییدا ئەو دوولایەنە یەكدەگرنەوە وكام لایەن نمونەیەكی جوانتر لە ئیدارە وحكومەتی نایاب ودیموكراسی و ئارامی دروست بكەن ئەو دەبێتە ئەسڵ بۆ یەكگرتنەوە .
دەقی توێژینەوەكە لەو لینكەی خوارەوە بخوێنەوە: