ناوەرۆكی ڕێكەوتنێكی نهێنی مەسعود بارزانی و بنەماڵەی تاڵەبانی لە ستاندەر بخوێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 439 جار بینراوە

ستاندەر

ستاندەر لەچەند سەرچاوەیەكی باڵای ئاگادار، ناوەرۆكی رێكەوتنێكی نوێی بارزانی و بافێل تالەبانی بە بەشداری قوباد تالەبانی و مەسرور بارزانی ئاشكرادەكات، بەجۆرێك ئامانجی رێكەوتنەكە نزیكردنەوەی پارتی و یەكێتی یە و چارەسەركردنی ناكۆكیەكان و نیگەرانیەكانی یەكێتی لە پرۆسەی دروستكردنی بریار لەهەرێمی كوردستان.

دوای ئەوەی لە پێشهاتە نوێیەكانی ئەم دواییە، (پ د ك) دووچاری قەیرانی زۆر گەورەی ناوەخۆی هەرێم وعێراقی بوویەوە، كە بوە هەڕەشەیەكی راستەقینەلەسەر دەسەلاتی (پ د ك) وخودی كاك مسعودیش،  كۆمەلیك كەسایەتی  ناو (پ د ك) بۆ دەربازبون لەو دۆخە، نەخشەیەكی نوێیان دارشت بۆ پێداچونەوە بە سیاسەتی ئێستای پارتی.

ناوەرۆكی نەخشەكە بریتیە لە هێنانەوەی (ی ن ك)بۆ یاریەكانی ساڵانی رابردوو، ئەویش بەكردنەوەی هێلێكی پەیوەندی گەرم لەنێوان مەسعود بارزانی وبافیل تالەبانی و لە 48 سەعاتی رابردوو، بۆ قسەكردن لەسەر نوێكردنەوەی رێكەوتنی ستراتیژی بەجۆرێك، پارتی بە فەرمی بۆ بریار و پێشهاتەكان مامەلە لەگەل بافێل تالەبانی بكات، هەر لەو چوارچێوەیە چەندین پەیوەندی لەنێوانیان ولەنێوان مەسرور بارزانی و قوباد تالەبانیش ئەنجامدراوە ، كە دواجار گەیشتونە ڕێكەوتنێك ، سەرەتاكەی بریتیە لە :

  • دەستبەكاربوونی چەند کاندیدێکی یەکێتی لە حكومةت  کە پێشتر پارتی  رازی نەبوە پۆست وەرگرن .
  • پارتی پەیامی بۆ ناردون کە دەسەلات زیاتر بە قوباد تالەبانی و وەزیرەکانی یەکێتی دەدات .
  • لەوەفدەكانی بەغدا پارتی و یەكێتی بریاری یەكلاكەرەوە بدەن .
  • هێور کردنەوەی دۆخەکە .
  • پارتی بەڵێنی داوە پێگەی یەكێتی لە حكومەت بەهێزتر دەكرێت .
  • چیتر بڕیاڕەكانی پەرلەمان بەزۆرینە نەبێت بێ ڕاوێژی یەكێتی .

لەبەرامبەردا بافیل تالەبانی وقوباد تالەبانی بەلێنیان داوە كە:

  • لە راگەیاندنەکانی یەکێتی هێرشەکانیان بۆسەر پارتی و حکومەت رابگرن .
  • لە حكومەت نەكشێنەوەو پێكەوە بڕیارو كارە چارەنوسسازەكان بەڕێوە ببەن .
  • لەسەر داوای (پ د ك) یەكێتی پەرە بە رێكەوتنەكانی نەدا لەگەل گۆڕان ولایەنەكانی تر بەشێوەی تاك لایەنانە، بەلكو لەهەر هەنگاوێك لەو بارەیەوە پیكەوە بیكەن .

لەدواكۆبونەوەی (م س)ی یەكێتی بەئامادەبوونی بافیل تالەبانی زۆربەی سیاسەتە توندەكانی بەرامبەر (پ د ك)گۆڕی.

جێی باسە  دەمێكە ئەو تەقەلایە هەیە كە مسعود بارزانی وبافیل تالەبانی گفت وگۆو ڕێكەوتن بكەن ، چەندین لایەنی ناوەخۆیی یەكیتی و بەشێكی (م س)ی پارتی لەو هەولە بەشدار بوون .

بە پێی ڕای چاودیرە ستراتیجیەكان ئەو ڕێكەوتنەدوو قۆلیەش نابێتە جێی ڕەزامەندی زۆربەی سەركردایەتی نوێی یەكێتی ، مەگەر شەراكەیەكی ڕاستەقینە بەرجەستەبێت كە مەرجی نارازیەكانی ناو یەكێتیە.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.