ستاندەر
محمد سەعید قادر پارێزەری کۆمپانیای ئابوور گرووپ بە باسنیوزی ڕاگەیاندووە وەکو کۆمپانیای ئابوور گرووپ سکاڵایان لەسەر پەڕلەمانتاری یەکێتی کاروان گەزنەیی تۆمار کردووە، بەهۆی ئەوەی لەماوەی ڕابردوو ئەو پەڕلەمانتارە ڕایگەیاند کە کۆمپانیایەک لە هەولێر ٦ملیار یۆرۆی بردۆتە دەرەوەی وڵات.
ئەو پارێزەرە گوتوشیەتی سکاڵاکەیان لە دادگای شارستانی تۆمار کردووە بەو هۆیەوە بۆ ئامادەبوونی ئەو پەڕلەمانتارە لەبەردەم دادگا پێویست بە هەڵگرتنی پارێزبەندی ناکات.