دەبێ ھێزی ئەمنی بێلایەن بکرێ

لەلایەن ستاندار Posted on 264 جار بینراوە
شوان سدیق
زۆریان گوت دەبێ ستایشی ھێزی ئەمنی و پۆلیس بکرێ. لەراستیدا دەبێ سوپاسیان بکرێ بۆ ماندووبوونیان. لەگەڵ ئەوەیش دەبێ داوابکرێ حزب واز لەم ھێزانە بھێنێ، با ئەوان تەنیا کاری خۆیان بکەن!
تەنانەت بۆ پێشخستنی پرۆسەی سیاسی و ئیداری ھەرێمی کوردستان، گرنگە ئەم ھێزانە بەشداری دەنگدانی ھەڵبژاردنیش نەکەن!
ئەوەتا دەبینن ئەم ھێزانە لەخۆپیشاندانەکان بێلایەن نین، ئەوان بەڕقەوە مامەڵە دەکەن.
ھەڵبەت ڕەفتاری ئەمان ھی خوودی کەسێتی خۆیان نییە بەڵکو حزب وازیان لێ ناھێنێ!
لەوڵاتێکی وەکو ئیتاڵیا لەکابینەی پێشووی حکوومەت سەرۆکی پارتی لێگا دووەم ھێزی خاوەن نفوزی ئیتاڵیایەو لە٦٣٠ کورسی ١٢٥ کورسی ھەیە.
سەرۆکی پارتەکە ناوی ماتیۆ سالڤینیە وەزیری ناوخۆیش بوو بەڵام دواتر دەرکەوت ئەم کابرایە پۆستەکەی بۆ بەرژەوەندی حزب بەکار دەھێنێ.
خۆیشی کەسێکی ڕاسیست و دژە بێگانەیەو ھەندێ مەلەفی پەیوەندیشیان لەگەڵ رووسیا پێوە دیترا.
پاشان ناچار کرا بکشێتەوە لەحکوومەت، ئێستە ئەو ئۆپۆزسیۆنە و جاری وایە بەکراس و پانتۆڵێکەوە لەناوەڕاستی میلانۆ و ڕۆما لایڤی فەیسبووک دەکاتەوەو باردۆخی ئیتاڵیا شەنوکەو دەکات.
خاتوو لوچیانا لامۆرگێسێ بۆتە وەزیری ناوخۆ ھەمان ئەو پۆلیسە پاسەوانی سالڤینی بوو ئێستاش پاسەوانی ئەم خاتوونەیە!
زۆرجاریش بووە، خۆپیشاندان کراوە، پۆلیس زۆرجار ڕووبەڕووی خۆپیشاندادەران بۆتەوە، بەڵام ھێشتا ئەم پۆلیسە یان ئەو ئاسایشە لەپێشچاوی کۆمەڵگە ڕەش نەبوونە ھێزێکی نیشتمانین، کۆمەڵگە پشتیان پێ دەبەستێ.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.