ستاندەر
د.بەشیر حەداد، جێگری دووەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكی رۆژنامەوانی بۆ رۆژنامەی “سەباح”ی فەرمی رایدەگەیەنێت: لەماوەی رابردوودا لەنێوان هەردوو شاندی هەرێمی كوردستان و حكومەتی فیدراڵی كۆبوونەوە و دانوستانی چروپڕ بەڕێوەچوون، كە تێیدا گفتوگۆ لەبارەی هەموو دۆسییە هەڵپەسێردراوەكانی نێوان هەردوولا كران، بەتایبەت ئەوەی پەیوەندیدارە بە میكانیزمی هەناردەكردنی نەوت و رادەستكردنی شایستە داراییەكانی هەرێم لەسەر بنەمای لەیەكتێگەیشتنە هاوبەشەكان.
ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات، چاوەڕێی سەرلەنوێ دەستپێكردنەوەی دانوستانەكانی نێوان هەرێم و بەغدا دەكەن تا ئەو گفتوگۆ و دانوستانانەی پێشتر كراون تەواو بكرێن، بەئامانجی گەیشتن بە چارەسەر و لەیەكتێگیەشتنێكی نوێ و گەیشتن بە رێكەوتنێكی كۆتایی كە هەموو لایەنەكان پێی قایل بن .