گۆڕان تاوتووێی کشانەوە لەحکومەت و دروستکردنی بەرەیەکی فراوان دەکات

لەلایەن ستاندار Posted on 334 جار بینراوە

ستاندەر

بەپێی زانیاریەکانی ستاندەر کە لەسەرچاوەیەکی نێو گۆڕانەوە دەستی کەوتووە لەدوای کۆبوونەوەکەی پەڕلەمان بۆ حەسانە هەڵگرتن لەسەر سۆران عومەر و خراپتر بوونی دۆخی دارایی و خۆپیشاندانەکانی دوێنێی دەهۆک لەئێستادا فشارێکی زۆر لەسەر بزوتنەوەی گۆڕان هەیە بۆ ئەوەی لەحکومەت بکشێتەوەو لەگەڵ حزبەکانی تر بچێتە نێو بەرەیەکی فراوانی ناڕازیەوە.

هەر بەپێی زانیاریەکانی ئەو سەرچاوەیە بزووتنەوەی گۆڕان ئێستا لەنێوخۆی سەرقاڵی گفتوگۆیە لەسەر ئەو پرسە، چونکە پێیان وایە ئەو چاکسازیەی دەیانویست لەناو حکومەت بیکەن نەیان توانیوە و دۆخ و گوزەرانی خەڵکیش تادێت بەرەو خرابتر دەچێت و هەرێم پێگەی لە عێراق و نێودەوڵەتی لاواز دەبێت، بۆیە بە ئەگەرێکی زۆرەوە چاوەڕوان دەکرێت گۆڕان لە حکومەت بکشێتەوە و لەگەڵ لایەنەکانی تر بەرەیەکی هاوبەش پێکبێنێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.