ستاندەر
لە بارەی رووداوەكانی بادینان و هێرشكردنە سەر پەرلەمانتارێكیان و مامۆستایانی دهۆك سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو داوای روونكردنەوە دەكات.
د.شێركۆ جەودەت، سەرۆكی فراكسیۆنی یەكگرتوو رایدەگەیەنێـ : سوكایەتیكردن بە پەرلەمانتار جێگای قبوڵكردن نییه و سوكایەتیكردنە بە هەموو پەرلەمانی كوردستان، بۆیە ئەوانەی سوكایەتیان بە پەرلەمانتار مامۆستا هەلز ئەحمەد كردووە لە دهۆك دەبێ لێكۆڵینەوەیان لەگەڵ بكرێت.
راشیگەیاند: ئێستا موچەخۆر و مامۆستا و فەرمانبەر دژی نا دادی و برسیكردن دێنە سەرشەقام كە موچە مافی رەوای خۆیانە، ئەگەر حكومەتی هەرێم خۆی بەبەرپرس دەزانێت لە هەرێم دەبێ موچەی و قوتی خەڵك دابین بكات.
شێركۆ جەودەت وتیشی: با ڤێلا و كۆش و تەلارەكانیان بفرۆشن بۆ دابینكردنی موچە، با ئەو داهاتە شاراوانە بهێننە دەرەوە كە لەسەر مێز وەك فراكسیۆنی یەكگرتوو بۆمان سەلماندن كە بە ملیارەها دینار لەم هەرێمە ون دەبێت، نەك تەنها بێن لە رێگەی راگەیاندنەوە قسە بۆ میللەت بكەن.
د. شێركۆ جەودەت وتیشی: لەگەڵ حكومەت و ئیدارەی دهۆك لە سەر هێڵین بۆ ئازادكردنی رۆژنامەنووسان و مامۆستایان كە لە لایەن هێزە ئەمنیەكانەوە دەستگیرابوون لە خۆپیشاندانی شاری دهۆك.