هەوڵەکانی گەڕانەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ ناوچەکانی مادەی ۱٤۰ چڕتر دەکرێنەوە

لەلایەن ستاندار Posted on 291 جار بینراوە

ستاندەر

ئەمڕۆ دووشەممە شاندێکی باڵای پارێزگای دیالە، کە پێکھاتبوو لە پارێزگاری دیالە (موسەنا عەلی تەمیمی) و ژمارەیەک پەرلەمانتاری عێراق و کەسایەتی پارێزگای دیالە سەبارەت بە دۆخی ئەمنی ناوچەکە و خانەقین و گوڵاڵە و مەترسییەکانی سەرھەڵدانەوەی تیرۆر سەردانی د. بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراقیان کرد.

لەکۆبوونەوەکەدا سەرۆک کۆمار جەختیکردۆتەوە لە گرنگی دروستکردنی ھەمەھانگی نێوان حکومەتی فیداڵی و حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی ئەمنی ناوچەکە و رێککەوتن لەسەر پێکھێنانی ژووری ئۆپراسۆنە ھاوبەشەکان لە نێوان ھێزەکانی حکومەتی فیدراڵ و ھێزەکانی پێشمەرگە بۆ رووبەڕووبوونەوەی رێکخراوی تیرۆرستی داعش.

ئەوە لەکاتێکدا لە چەند ڕۆژی ڕابردوو تیرۆرستانی داعش لەو ناوچانە دەستیانکردۆتەوە  بە جموجۆڵ و سوتاندنی بەروبوومی جوتیارانی کورد لەو ناوچەیە ئەوەش بۆتە هۆی تێکچوونی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە. جێگای باسە ستاندەر ماوەی ڕابردوو هەواڵی ئەوەی بڵاوکردەوە کە مستەفا کازمی بەنیازە بۆ ئاسایکردنەوەی دۆخی ئەمنی ئەو ناوچانە پشت بە گێڕانەوەی هێزەکانی پێشمەرگە ببەستێت.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.