“سه‌رۆكه‌ كورده‌كه، به‌رپرسه‌ عێراقیه‌كان لاده‌دا وداده‌نێ”

لەلایەن ستاندار Posted on 1894 جار بینراوە 0 سەرنج
barham-salih324234

ستانده ر

گۆڤاری فۆرین پۆلیسی ئه‌مریكی به‌ناوبانگ له‌ راپۆرتێكی خۆیدا ئاشكرای كرد: به‌رهه‌م صاڵح سه‌رۆك كۆماری عێراق رؤڵی كاریگه‌ر وگه‌وره‌ی هه‌یه‌ له‌و وڵاته‌ عه‌ره‌بیه‌ وبۆ سه‌ركه‌وتنی كازمی له‌ پۆسته‌كه‌ی ده‌بێ به‌رهه‌م صاڵح هاوكاری بكات.

هه‌روه‌ها له‌ راپۆرته‌كه‌ی فۆرین پۆلیسیدا هاتوه‌: به‌رهه‌م صاڵح رۆڵی گه‌وره‌ی هه‌بوه‌ له‌ دوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی عادل عبدالمهدی؛ چونكه‌ توانویه‌تی چه‌ندین كاندیدی میلیشیا شیعه‌كانی نزیك له‌ ئێران بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ره‌ت بكاته‌وه‌ وهه‌ر ئه‌ویش چه‌ندین كاندیدی بۆ ئه‌و پۆسته‌ دیاریكردوه‌.

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە . خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *